ئێوارەی ئەمرۆ داعش شێره‌كه‌ی مالیكی سه‌رده‌بڕێت
کاتژمێر 4ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له دوای نوێژی عه‌سر شێره‌كه‌ی مالیكی له‌لایه‌ن داعشه‌وه له‌به‌رچاوی خه‌ڵك سه‌رده‌بڕێت.
به‌پێی راگه‌یاندنێكی (داعش)، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی داعش له‌نێو مزگه‌وته‌كاندا بانگه‌وازیان بۆ خه‌ڵك كردووه له دوای نوێژی عه‌سر ئاماده‌ی رێوڕه‌سمی سه‌ربڕینی شێره‌كه‌ی نووری مالیكی بن.
جێی باسه نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌عد سایلی كردبووه فه‌رمانده‌ی له‌شكرێك بۆ گرتنه‌وه‌ی موسڵ، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی داعشه‌وه له ته‌له‌عفه‌ر ده‌ستگیر كرا و ئێسته دیله.
سه‌عد سایل، ناسراو به ئه‌بولوه‌لید، له‌م دواییه‌دا پێی ده‌گوترا شێره‌كه‌ی مالیكی و له‌گه‌ڵ چه‌ندان پاسه‌وانی قیادە عملیات نینوی له ته‌له‌عفه‌ر له‌لایه‌ن داعشه‌وه به دیل گیرا.
ڕۆژی 11/6 مالیكی بڕیاری دا به‌دیاریكردنی ئه‌بولوه‌لید بۆ ڕزگاركردنی موسڵ له‌ژێر ده‌ستی داعش و به شێره‌كه‌ی مالیكی ناوده‌برا، ئه‌ویش وتبووی مه‌سه‌له‌كه ته‌نها په‌یوه‌سته به كاته‌وه و به زووترین كات موسڵتان بۆ رزگار ده‌كه‌م.
PM:02:58:16/06/2014