دادوەر رزگار محەمەد ئەمین، ئەندامی دادگای پێداچونەوەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت" نزیكەی چل ساڵ دەبێت لەدەزگای دادوەریدا کاردەکەم لە ئێستا خراپتر باری دادوەریم نەبینیوە لەو قۆناغانەی كە بۆخۆم بینیومە، قۆناغی دادوەری و بارودۆخی عەدالەت و یاسا ئێستا لەخراپترین ئاستدا دەبینێت لەعێراق بەگشتی و لەهەرێمی كوردستانیش بەتایبەتی".
دادوەر رزگار محەمەد ئەمین، بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا ئاماژەی بەشێوازی تانەدان لە بڕیاری دادگای تاوانەکان دا و وتی" بێگومان ئه‌و حوكمانه‌ی كه له‌دادگای تاوانه‌وه ده‌رده‌چێت شیاوی پێداچوونه‌وه‌یه له دادگای (ته‌میز- پێداچوونەوە) هه‌ندێك بڕیار هه‌یه ئه‌گه‌ر خاوه‌نی كێشه‌كه ته‌میزی نه‌كاته‌وه هه‌رخۆی پێی ده‌ڵێن (وجوبی) واته به‌خۆڕسك دێته دادگای پێداچونەوە ئه‌وه‌ی كه سزاكه‌ی له‌سێداره‌دان بێت، زیندانی هه‌تا هه‌تایی بێت نه‌ك ئه‌گه‌ر حوكمیش درابێت به‌وه، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر له‌یاساكه‌دا سزاكه‌ی وادیاریكرا بێت كه ئه‌مه له‌سێداره‌دانه یان زیندانی هه‌تا هه‌تاییه، هه‌رجۆرێكیش له حوكم له‌وباره‌یه ده‌ربچێت ده‌بێت دادگای تاوان بینێرێت بۆ داواكاری گشتی دواتر بۆ سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی به‌پێی یاسای داواکاری گشتی، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیش ده‌بێت بینێرێت بۆ دادگای پێداچوونەوە له‌دادگای پێداچونەوە ده‌سته‌یه‌كی پێنج كه‌سی ئه‌و كێشانه ده‌بینێت كه له‌دادگای تاوانه‌كانه‌وه ده‌رده‌چێت له تاوانه‌وه ده‌سته‌یه‌كی گشتیش یان دەستەی گشتی ئه‌و كێشانه ده‌بینن كه‌سزای له‌سێداره‌دانی تێدا ده‌رچووبێت هه‌ر سزایه‌كی له‌سێداره‌دان ئه‌مه شێوازی تانه‌یه".
دادوەر رزگار، سەبارەت بە کەیسی پێنج لەسزادراوانی رۆژنامەنووسان و چالاکوانانی بادینان دەڵێت: "له‌م كێشه‌یه‌ی ئێستا من نازانم چونكه دۆسێیەکەم نه‌بینیووه كه به‌چ مادده‌یه‌ك حوكمیان داون ئه‌گه‌ر له‌و ماددانه بێت كه له‌بنه‌ڕه‌تدا سزای هه‌تا هه‌تایی تێدا هه‌یه یان له‌سێداره‌دانی تێدا هه‌یه ئه‌وه دادگا به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌سیش (ته‌میزی) بكاته‌وه ده‌بێت بینێرێت بۆ دادگای پێداچونەوە له‌به‌رئه‌وه ئێستا به‌وردی نازانم به چ مادده‌یه‌ك حوكم دراون ئه‌وان ئه‌گه‌ر له‌و ماددانه‌بوو ئه‌وا ده‌بێت بینێرێت بۆ دادگای پێداچوونەوە، ئه‌گه‌ر له‌و ماددانه‌ش نه‌بێت كه‌زیندانی هه‌تا هه‌تایی یان له‌سێداره‌دانه نه‌ك حکومه‌كه به‌وجۆره ده‌رچوو بێت هه‌ر له‌ناو ده‌قه‌كه‌دا ئه‌و سزایه‌ی تێدابێت كه ئه‌م پێی حوکم دراوه، ئه‌وكاته لایه‌نی كێشه‌كه، داواكاری گشتیش هه‌ردوولایه‌ن بۆیان هه‌یه تۆمه‌تبار كه‌حوكمدراوه، داواكاری گشتیش هه‌ر بۆی هه‌یه هه‌ردوولایه‌ن مافیان هه‌یه داوای پێداچوونه‌وه بكه‌ن له‌دادگای پێداچوونەوە".
هەروەها دەشڵێت: "من وه‌ك دادوه‌رێك تا مه‌له‌ف نه‌بینم ناكرێت قسه بكه‌م، له راستیشدا چونكه من ئه‌ندامی دادگای پێداچونەوەم به‌ڵام ئه‌و كێشه (جه‌زائیانه) مه‌گه‌ر سزای له‌سێداره‌دان بێت ئه‌گه‌رنا نایه‌ته لای من، من كێشه‌ی نه‌وجه‌وانان ده‌بینم بۆیه ئێستا هه‌رچی بڵێم ئه‌وه له‌خۆوه‌یه".
دوێنێ چوارشەممە ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان لەبەیاننامەیەکدا وەڵامی رەخنەکانی رای گشتی دایەوە سەبارەت بە بڕیاردانی شەش ساڵ زیندانی کردن بۆ چالاکوانان و رۆژنامەوانانی بادینان لەدادگای تاوانەکانی هەولێر، ئەنجومەنی دادوەری رایگەیاند، "پڕۆسەی دادگایی کردنەکە بەشێوازێکی شەفافانە بەڕێوەچووە".
دادوەر رزگار محەمەد ئەمین دەڵێت: "هیچ کەس و لایەنێکی دادوەری مافی ئەوەی نیە نە بەباش یاخود پێچەوانە قسە لەسەر دۆسێیەک بکات کە هێشتا نەیبینووە و کاری ئەو نەبێت چونکە ئەوە کاری دادگای پێداچونەوەیە پاش بینینی دۆسێیەکە کەهێشتا نەیبینیووە".
حاکم رزگار دەڵێت: "ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری مافیان نییه قسه بكه‌ن له‌سه‌ر كێشه‌كه بڵێن ئه‌م كێشه‌یه واباش به‌ڕێوه‌چووه یان هه‌ر ته‌علیقێكی تر له‌وباره‌یه‌وه چونكه ئه‌وكات ئه‌و بابه‌ته له‌دواجاردا ده‌بێت بچێته به‌رده‌می ئه‌و ده‌سته‌یه یا دادگای پێداچوونەوە جا ده‌سته‌ی پێنج كه‌سیه‌كه‌یه یان ده‌سته گشتیه‌كه‌یه، ئه‌وه‌شی كه بۆ ده‌سته‌ی پێنج كه‌سی ده‌چێت دوو ده‌سته‌ی پێنج كه‌سی له‌ناو دادگای پێداچوونەوەی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه هه‌ریه‌ك له‌و دوو ده‌سته‌یه بۆی هه‌یه داوابكات بدرێته ده‌سته‌ی گشتی بۆیه له‌ڕاستیدا له‌سه‌ر ئه‌سڵی بابه‌ته‌كه ئایا بڕیاره‌كه راسته یان راست نییه من وه‌ك حاكمێك نابێت قسه بكه‌م".
هەروەها دەشڵێت: "ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری مافی ئه‌وه‌ی نییه قسه بكات له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه ئه‌م بڕیاره یاساییه یان نایاساییه، ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری جیهه‌تێكی ئیدارییه په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌چۆنیه‌تی ئیداره‌كردنی بارودۆخی قه‌زایی و چۆنیه‌تی دانانی دادوه‌ر و چۆنیه‌تی گواستنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت و فه‌رمانبه‌ر و هه‌ندێك سه‌ڵاحیه‌تی تر كه یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هاتووه به‌ڵام قسه‌كردن له‌سه‌ر كه‌یسێكی قه‌زائی، هونه‌ری كه ئه‌م بڕیاره دروسته یان دروست نییه ئه‌وا دادگای ته‌میز به‌ته‌نها ئه‌و مافی هه‌یه بڵێت ئه‌م بڕیاره بڕیارێكی دروست و قانونی و به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك ده‌رچووه یان ده‌رنه‌چووه".
دادوەر رزگار محەمەد ئەمین، جەختیکردەوە: "بێگومان دوای ئه‌وه‌ی كه دێته به‌رده‌ستی دادگای ته‌میز-پێداچونەوە ئێستا بۆی نییه قسه بكات له‌سه‌ر چاره‌نوسی ئه‌و قه‌زیه و بڵێت ئه‌و قه‌زیه‌یه ڕاست بووه یان هه‌ڵه بووه چونكه ئه‌و قسه‌یه‌ی كرد ئیتر دادگای پێداچونەوە مافی نامێنێت قسه بكات له‌كه‌یسه‌كه‌دا".
دادوەر رزگار محەمەد ئەمین، زیاتر روونیکردەوە: "ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری وه‌كو جیهه‌تێكی ئیداری په‌یوه‌ندیان نییه به‌و بابه‌ته‌وه دادگای پێداچونەوەش قسه‌ناكات تا كه‌یسه‌كه ده‌چێته به‌رده‌ستی خۆی و ورده‌كاری تێدا ده‌كرێت و بڕیاری كۆتایی تێدا ده‌رده‌كات ڕاده‌گه‌یه‌نرێت بۆ خه‌ڵكی چونكه بڕیاره‌كان به‌ئاشكرا بڵاوده‌كرێته‌وه ده‌چێته‌وه دادگاكه‌ی خۆی و خه‌ڵك ده‌توانێت ئیستیفاده‌ی لێبكات بۆیه منیش ئێستا وه‌كو ئه‌ندامێكی دادگای پێداچونەوە هه‌رچه‌ند ئه‌و كه‌یسه نایه‌ته لای من به‌پێی ئه‌وه‌ی من كاری نه‌وجه‌وانان ده‌بینم به‌ڵام جاری واهه‌یه گۆڕانكاری ده‌بێت ئه‌وه‌یان نازانم منیش مافم نییه ئێستا قسه بكه‌م له‌سه‌ر بڕیاره‌كه بڵێم ئه‌و بڕیاره بڕیارێكی دروست و یاساییه یان بڕیارێكی هه‌ڵه و نایاساییە، بیشیزانم من قسه‌ی له‌سه‌ر ناكه‌م چونكه وه‌كو ئه‌ندامێكی ئه‌و دادگایه ئه‌و كێشه‌یه له‌دواجاردا دێته ئه‌وێ ده‌بێت ئارامبگرم و قسه‌نه‌كه‌م هه‌تا مه‌له‌فه‌كه ده‌بینم چونكه ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای بینینی مه‌له‌ف قسه ده‌كه‌ین بۆیه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌لایه‌ن هه‌ر لایه‌نێكی تره‌وه كه‌ئێستا بڕیار بدات به‌وه‌ی كه ئه‌م بڕیاره بڕیارێكی دروسته یان بڕیارێكی هه‌ڵه‌یه ئێستا کاتی ئه‌وه نییه".
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی کە بەشێک لە خەڵکی دەڵێن لەکاتێکدا ئەوان تۆمەتی سیخوڕی دراوەتە پاڵیان چۆن سزای شەش ساڵ زیندانی کردنیان بەسەردا سەپاوە؟
دادوەر رزگار محەمەد ئەمین دەڵێت: "له‌ڕووی یاساییه‌وه هه‌مووی وه‌ك یه‌ك نیین ده‌قه‌كان، ده‌قی جیاواز جیاواز هه‌یه له‌وباره‌یه‌وه له‌سێداره‌دان هه‌یه هه‌تا هه‌تایی هه‌یه، كاتی هه‌یه، یاسای تیرۆر و یاسای سزادانی عێراقی جێبه‌جێ ده‌بێت له‌سه‌ری، هه‌ندێكیان په‌یوه‌ندی به‌یاسای سزادانی عێراقیه‌وه هه‌یه، هه‌ندێكیشیان په‌یوه‌ندی به‌یاسای به‌گژداچوونه‌وه‌ی تاوانی تیرۆره من نازانم ئه‌و براده‌رانه به چ مادده‌یه‌ك سزادراون."
دادوەر رزگار محەمەد ئەمین دەشڵێت: "ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا سەبارەت بەو پێنج کەسە بێگومان كۆتایی نییه تا دادگای پێداچونەوە نه‌یبنێت، دوو پله‌ش هه‌یه له‌دادگای پێداچونەوە هەیە پله‌یه‌كیان ته‌نها پێداچوونه‌وه‌ی (ته‌میزییه) له‌دوای ئه‌و پله‌یه‌شه‌وه پله‌یه‌كی تری پێداچوونه‌وه هه‌یه كه ئه‌ویش پێی ده‌ڵێن ڕاستكردنه‌وه‌ی بڕیاری (ته‌میزی) یاسای عێراقس گەرەنتی زۆری داوه به‌تۆمه‌تبار بۆ ئه‌وه‌ی كه‌قۆناغی یه‌ك له‌دوای یه‌ك ئه‌گه‌ر به‌دڵی نه‌بوو پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی دروست جێبه‌جێ بكرێت".
راشیگەیاند: "بێگومان دادگای پێداچونەوە ده‌توانێت دوای پێداچونەوە یه‌كسه‌ر سه‌یری ئه‌و بڕیاره بكه‌ن و ئه‌گه‌ر یاسایی نه‌بوو ده‌توانن ئه‌و تۆمه‌تبارانه له‌دادگای ته‌میز-پێداچونەوە ئازاد بكه‌ن".
واتە لەکەیسی پێداچونەوە بە سزای پێنج رۆژنامەوان و چالاکوانەکەی بادینان پێت وایە دادگای پێداچونەوە نەکەونە ژێر فشار؟
لەوەڵامدا دادوەر ڕزگار محەمەد ئەمین دەڵێت: "من نازانم من باسی باری گشتی دادوه‌ریم كرد به‌ڵام له‌ناو دادوه‌رانیشدا دادوه‌ری زۆر مه‌بده‌ئی هه‌یه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر نابێت ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌یسه بچێته به‌رده‌می جاری واهه‌یه دادوه‌ر به‌ڕێگه‌یه‌كی تر رێگری ده‌كرێت له‌ئیش كردن له كه‌یسه گرنگه‌كاندا نایخه‌نه به‌رده‌ستی ئه‌و، ئه‌وه بابه‌تێكی تره به‌ڵام من بۆخۆم ئێستا ناتوانم بڵێم كه‌یسه‌كه هاته دادگای پێداچونەوە به‌شێوه‌ی دروست سه‌یرناكرێت چونكه یه‌ك كه‌س و دووكه‌س ته‌ماشای ناكات به‌ڵكو ئه‌وانه ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌ست ئه‌و ده‌سته‌یه كه‌ده‌چێته به‌رده‌ستیان بڕیاره‌كه به‌زۆرینه و كه‌مینه ده‌رده‌چێت بڕیاره‌كه ده‌بینن كه ئایا بڕیاره‌كه دروسته یاخود دروست نییه ئه‌وه خۆشیان له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌دان".
دادوەر رزگار ئەوەش دەڵێت: "هه‌میشه دادوه‌ر له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ویژدان و تاقیكردنه‌وه‌ی یاسا و تاقیكردنه‌وه‌ی مه‌بده‌ئی و سومعه و نوسینه‌وه‌ی مێژووی خۆیه‌تی من بۆخۆم وای ده‌بینم لای خۆمه‌وه ئه‌وه‌ی كه باوه‌ڕم پێیه‌تی ئه‌وه ده‌كه‌م و یاسا چی بڵێت هه‌رئه‌وه ده‌كه‌م به‌بێ ترس و به‌بێ دوو دڵی من كه‌سی خۆم مێژوو ده‌نووسمه‌وه مێژووی خۆم و مێژووی قه‌زا له‌و قۆناغه‌ی كه‌تێیدا ده‌ژیم له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت هه‌موو به‌به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه لۆمه‌كاری هه‌موو فه‌رمانبه‌رێكه له ده‌وڵه‌تدا له گه‌وره‌ترین فه‌رمانبه‌ری پۆست و پله تا خواره‌وه ده‌بێت به‌وجۆره بیر بكاته‌وه من بۆخۆم واسه‌یری ده‌كه‌م كه ئه‌گه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی دێته‌به‌رده‌ستم هه‌ركێشه‌یه‌ك چیرۆكێكه بۆخۆی، هه‌ربابه‌تێكیش په‌یوه‌ندی هه‌یه به ژیان و ماڵ و كه‌رامه‌تی خه‌ڵكیه‌وه ده‌بێت قازی به‌بێلایه‌نانه سه‌یری بكات ئه‌وكاته ده‌رده‌كه‌وێت باچاوه‌ڕوان بكه‌ین پێشوه‌خت بڕیار و حوكم نه‌ده‌ین به‌سه‌ر بابه‌ته‌كه".
بەپێی وتەی ئامادەببوانی دانیشتنەکەی دوو رۆژی رابردووی دادگای تاوانەکانی هەولێر سەبارەت بەبڕیاردان لەسەر پێنج چالاکوان و رۆژنامەوانەکانی بادینان، شێروان شێروانی لەبەردەم دادگادا هاواری کردووە (کێ لە ئێوە قبوڵی دەکات بە هەڕەشەکردن لە هاوسەرەکەی هەڕەشەی لێ بکرێت و دانی بەزۆر پێدابنرێت؟!"
دادوەر رزگار محەمەد ئەمین، کە لەسەرەتای پڕۆسەی دادگایی کردنی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراقی و بەرپرسانی باڵای ڕژێمی بەعس سەرۆکایەتی دادگای تایبەتی دەکرد و رێگەی دەدا بەو بەرپرسانە لەبەردەم دادگا وتەی خۆیان بڵێن هەروەها ئازادانە بەرگری لەخۆیان بکەن ئەوەش ببوە جێی سەرنجی ناوەندە نێودەوڵەتیەکان و ڕێکخراوەکانی پاراستنی مافی مرۆڤ، بۆ وتەی شێروان شێروانیش وەک دادوەرێک قسەی خۆی هەیە و دەڵێت: "دەبێت دادوەری دادگاکە وتەی ئەو تۆمەتبارانە بەهەند وەربگرێت".
لەو روەوە دادوەر رزگار محەمەد ئەمین دەڵێت: "به‌ڵی وه‌رده‌گیرێت من بۆخۆم ده‌مه‌وێت جه‌ختی لێ بكه‌مه‌وه كەیاسای عێراقی یاسایەکی پێشكه‌وتووه و مافی لایه‌نه‌كانی تێدا به‌رجه‌سته‌بووه به‌تایبه‌تی مافی تۆمه‌تبار، ده‌كرێت له‌به‌رده‌م دادگا خۆشی‌دا دانپێدانانێک وه‌رگیرابێت هه‌مان دادگا خۆی ده‌کرێت ئه‌و دان پێدانانە وه‌رنه‌گرێت كه‌بزانێت درۆیه ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌بێت گوێ له‌هه‌موو ئه‌و قسانه بگیرێت چونكه ئێمه چوار قۆناغمان هه‌یه بۆ لێكۆڵینه‌وه، قۆناغێكمان قۆناغی یه‌كه‌می پێ ده‌ڵێن كه پۆلیس ده‌یكات دوای ئه‌وه قۆناغی سه‌ره‌تایی كه‌دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه و لێكۆڵه‌ر ده‌یكه‌ن دوای ئه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی قه‌زایی ده‌ست پێده‌كات له‌به‌رده‌م ئه‌و دادگایه‌ی كه‌حوكم ده‌رده‌كات، دوای ئه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌كان و ئینجا دادگایی ده‌ست پێده‌كات له‌دوای تۆمه‌ت بێگومان له‌هه‌ر قۆناغێك له‌م قۆناغانه تۆمه‌تبار مافی خۆیه‌تی كه‌به‌ئازادانه بڵێت من تووشی چی بووم له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا بێگومان ئه‌گه‌ر تووشی ئه‌شكه‌نجه بوو بێت هه‌رجۆره دانپیانانێك له‌ئه‌نجامی زه‌بر و زه‌نگدا بێت له‌ئه‌نجامی توندوتیژی و ئه‌شكه‌نجه‌دا بێت ئه‌وا له‌ڕووی ده‌ستووریشه‌وه له‌ڕووی یاسای بنه‌ماكانی دادبینی سزایی عیراقیشه‌وه ئه‌و دانپێدانانه وه‌رناگیرێت و به به‌ڵگه ئه‌ژمار ناكرێت بۆ ئیدانه‌كردن و حوکمدانی".
دادوەر ڕزگار محەمەد زیاتر وتی: "من ناڵێم چ بڕیارێك ڕاسته یان دروسته به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی قسه ده‌كه‌م دادگای پێداچونەوە ئه‌ركیه‌تی لێكۆڵینه‌وه له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان بكات ده‌بێت یه‌كه‌م شت قسه له‌سه‌ر ئه‌وانه بكات بزانێت ئایا ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه كۆده‌كرێته‌وه دژی كه‌سێك به‌شێوه‌یه‌كی مه‌شروع و ئازادانه و یاساییانه و بێ زه‌بروزه‌نگ و بێ غه‌ل و غه‌ش كۆكراوه‌ته‌وه یان نا؟ ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر شوێنێك خه‌له‌ل یان نادروستی و نایاسایی هه‌بوو له‌كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كاندا ئه‌وكاته به‌بابه‌تی شه‌رعیه‌تی جه‌زائی- شه‌رعیه‌تی تاوان له‌ق ده‌بێت و گومان ده‌خاته‌سه‌ر كۆی بڕیاره‌كه و كۆی كه‌یسه‌كه".
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی فشارە مەدەنیە نێوخۆییەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان چ کاریگەری دەبێت لەسەر گۆڕیینی بڕیاری دادگا لەلایەن دادگای پێداچونەوەوە سەبارەت بەکەییس و بڕیارێکی یاسایی؟
لەوەڵامدا دادوەر ڕزگار محەمەد ئەمین وتی: "خۆی له‌ڕاستیدا نابێت كاریگه‌ری ده‌ره‌كی هه‌بێت له‌سه‌ر بڕیاری دادگا به‌ڵام هه‌ندێك بابه‌ت كه‌ده‌بێته رای گشتی ڕه‌نگه حسابی بۆ بكرێت له‌وه‌ی كه رای گشتی هاوسۆز بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نێك له‌ڕووی ئه‌وه‌ی كه (موحیقه) یان نا ئه‌وه گرنگه بۆیه دادگا له‌هه‌موو حاڵێكدا نابێت بكه‌وێته ژێر رای گشتیشه‌وه نه به‌چاكی نه به‌خراپی واته ئه‌گه پێچه‌وانه‌كه‌شی بێت رای گشتی داوابكات به‌ئیدانه‌كردنی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك نابێت وه‌ربگیرێت، من بۆخۆم له‌دادگای گه‌وره‌دا بووم و رای گشتی به‌جۆرێكی تر ویستویه‌تی به‌ڵام بۆخۆم پێم وایه قه‌ناعه‌تی یاسایی و ویژدان له‌سه‌رو هه‌موو كاریگه‌ریه‌كانی تره‌وه‌یه و (جائیز) نییه به‌ڵام هه‌ندێكجار شت كه‌ده‌بێته بابه‌تی رای گشتی له‌وانەیه كاریگه‌ری ناڕاسته‌خۆی هه‌بێت له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه دادگا زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه ڕابوه‌ستێت، وه زیاتر ورده‌كاری تێدا بكات".
دادوەر ڕزگار محەمەد ئەمین زیاتر لەسەر کاریگەری ڕای گشتی و رێکخراوە دەرەکیەکان دواو و وتی: "بێگومان ئه‌و كاریگه‌رییه ده‌ره‌كیانه من پێم وایه كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه دادگا به گرنگیه‌كی زیاتره‌وه كه‌هه‌رچه‌ندە ئه‌ركی خۆیه‌تی نابێت به‌هیچ جۆرێك نه خاو و خلیچكی له‌سه‌یركردنی و نه (ئیهمال) له‌وردبینی كردنی نه ئه‌و سه‌ڵاحیاتانه‌ی كه‌دادگای ته‌میز خۆیه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی كه‌بزانێت كه‌یسێك بڕیاره‌كان تیایدا ڕاست و دروست ده‌رچووه یان راست و دروست ده‌رنه‌چووه، ئه‌وه به‌رپرسیارێتی دادگای پێداچونەوە و هه‌ر ئه‌ندامێكه كه‌تێیدایه، هه‌ریه‌كه به‌ته‌نها سه‌یری ئه‌و كه‌یسه ده‌كه‌ن و دواتریش كۆده‌بنه‌وه له‌سه‌ری و ئه‌و بابه‌ته ده‌بێت بابه‌تێكی مه‌بده‌ئی و به‌هایی و ویژدانی گه‌وره بێت به‌تایبه‌تی ئه‌مجۆره كه‌یسانه‌ش كه رای گشتی دروست ده‌كات ده‌بێت دادگا زیاتر له‌سه‌ری بوه‌ستێت، به‌هیچ جۆرێك كه‌لێنێك نه‌هێڵێته‌وه بۆئه‌وه‌ی ئیهمالی تێدا بكرێت یا به‌وردی سه‌یر نه‌كرێت ئه‌گه‌رنا ئه‌ركی هه‌موو دادوه‌رێك و دادگایه‌كه به‌ڕێكوپێكی و به‌وپه‌ڕی گرنگییه‌وه سه‌یری هه‌موو كێشه‌یه‌ك بكات به‌ڵام پێم وایه كاریگه‌ری هه‌یه ئه‌و شتانه چونكه په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له‌ی راوبۆچوونه‌وه هه‌یه تا ورده‌كارییه‌كان ده‌رنه‌كه‌وێت ڕه‌نگه هه‌ندێك شت هه‌یه نه‌توانیین ئێمه بیڵێن".
دادوەر ڕزگار محەمەد ئەمین لەبارەی دوو دڵی و نیگەرانی هەندێک خەڵک لە لایەنی دادوەری لەهەرێمی کوردستاندا دەڵێت: "من وه‌كو دادوه‌رێك قسه ده‌كه‌م، وه‌ك ڕۆشنبیرێكیش و وه‌ك مافناسێكیش هەروەها وه‌ك چاودێرێكیش نزیكه‌ی چل ساڵ ده‌بێت له‌ده‌زگای دادوه‌ریدا ئیش ده‌كه‌م له‌یاریده‌ده‌ری دادوه‌رییه‌وه تا گه‌یشتومه‌ته ئه‌م قۆناغه كه‌قۆناغی دادگای پێداچوونه‌وه‌یه خه‌ڵك واده‌ڵێن مافی خۆیانه منیش له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا واده‌ڵێم پێشم وایه له‌ئێستا خراپتر باری دادوه‌ریم نه‌بینیووه له‌و قۆناغانه‌ی كه بۆخۆم بینیوومه. قۆناغی دادوه‌ری و بارودۆخی عه‌داله‌ت و یاسا ئێستا له‌خراپترین ئاستدا ده‌بینم له‌عێراق به‌گشتی و له‌هه‌رێمی كوردستانیش به‌تایبه‌تی".
"من زیاتر با سه‌رنج له‌سه‌ر دۆخی دادگەری لەكوردستان بدەم من له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و (مشاهداتانه‌ی) خۆم قسه ده‌كه‌م كه‌ئێستا تیایدا ده‌ژیم من به‌ڵێ ده‌ڵێم له‌وه خراپترم نه‌بینیووه چ له رووی ئیداره‌وه چ له رووی باری جێبه‌جێكردنی یاسا و ئیجتهادات و لایه‌نی زانستی و به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه دادوه‌ری فه‌رد هه‌یه، دادوه‌ری به‌توانا و رێك‌وپێك هه‌یه، به‌ڵام پرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له رووی ئه‌نجامنه‌دانی كێشه‌كان له‌کاتی خۆیدا، له‌ڕووی هه‌ڵه قه‌زائیه‌كان ئه‌گه‌ر ئیجتهادات و خوێندنه‌وه و ماندووبوونی زیاتری له‌سه‌ر نه‌كرێت وه‌ك هه‌ر زانستێكی تر قه‌زاش قابیلی ئه‌وه‌یه لەیاسادا هه‌ڵه بكرێت، بۆیه له‌ئیداره‌ی قه‌زائیش من بۆخۆم له‌مه خراپترم نه‌بینیووه"، دادوەر رزگار محەمەد ئەمین ئەندامی دادگای پێداچونەوەی هەرێم وایوت.
"هۆکارەکانی خراپی دۆخی دادگەری لەهەرێمی کوردستان"
سەبارەت بەهۆکاری دۆخی دادگەری لەهەرێمی کوردستان کە دادوەر ڕزگار دەڵێت: "لەتەمەنی کارکردنمدا لەم دۆخە خراپترم نەدیووە، هۆكاره‌كه یه‌كه‌م كه‌س بۆ قازی ده‌گه‌ڕێنمه‌وه قازی لێپرسراوی یه‌كه‌مه خۆی كه‌سوێند ده‌خوات كه ئه‌و ئه‌و پۆسته‌ی پێ ده‌درێت ئیداری بێت یان غه‌یری ئیداری بێت ده‌بێت به‌وپه‌ڕی ویژدانه‌وه یه‌كه‌م شایسته‌ی ئه‌و شوێنه بووبێت كه‌واته دانانی (كه‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو) ئه‌و وته‌یه ئه‌وه زۆری كێشه‌كانی دروستكردووه و زۆریشی چاره‌سه‌ر ده‌كات ئه‌وه بابه‌تێكی سه‌ره‌كییه له‌مه‌سه‌له‌ی دانانی كه‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو به‌ڵام (محاسه‌سه‌ی) حزبی ئه‌وه بابه‌تێكه لای من سه‌رنج له‌سه‌ر دادوه‌ر خۆی ده‌كه‌م له‌سێبه‌ری هه‌مان ئیداره و هه‌مان حزبدا دادوه‌ر هه‌یه به‌باشی ئیشه‌كانی خۆی ده‌كات دادوه‌ریش هه‌یه ته‌سلیمی ئیراداتی تر ده‌بێت ئه‌مه له‌لایه‌ك".
هەروەها وتیشی: "له‌لایه‌كی تره‌وه كۆی گشتی سیاسه‌ت ده‌بێت ستراتیژێكی هه‌بێت، هه‌رده‌وڵه‌تێك و هه‌ر حكومه‌تێك حكومه‌تی كوردستانیش كه‌حكومه‌تێكی هه‌رێمیه و ئیداره‌یه‌كی چه‌ند شارێك ده‌كات به‌ڕێكوپێكی ده‌بێت بیكات ئه‌وه‌ش ئه‌ركیه‌تی كه‌سیاسه‌تێكی دروست بۆ قه‌زایه‌كی بێلایه‌ن بۆ قه‌زایه‌كی شاره‌زا بۆ قه‌زایه‌كی ئازا دروست بكرێت دانانی كه‌سه‌كان، دانانی ئه‌و كه‌سه ئیداریانه‌ی كه له قه‌زا داده‌نرێن وه‌ك سه‌رۆكی ته‌میز و ئه‌ندامی ته‌میز وه‌ك سه‌رۆكی ئیستئناف-تێهەڵچونەوە وه‌ك جێگره‌كانیان ئه‌مانه ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای (ئه‌قده‌میه‌ت)، شایسته‌یی، لیهاتوویی و دوور له (وه‌لائات دوور له موحاسه‌سه) بێت من پێم سه‌یره حزبێك یان كه‌سایه‌تیه‌ك كه‌سێك بچێت خۆی بۆ بچووك بكاته‌وه به‌تایبه‌تی من قسه له‌سه‌ر دادوه‌ر ده‌كه‌م دادوه‌رێك بچێت داوابكات ته‌وسول بكات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌پۆستی پێ بدرێت یان دابنرێت به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان یان ئیمتیازێكی پێ بدرێت پێم سه‌یره! من بۆخۆم سه‌رۆكی حزبێك بم به‌ڕاستی به‌و دادوه‌ره ده‌ڵێم كه تۆ شیاوی دادوه‌ری نیت و شیاوی ئه‌و پۆسته نیت".
دادوەر رزگار محەمەد ئەمین، دەشڵێت: "بابه‌ته‌كان خۆی ئیشی ئه‌مڕۆ و دوێنی نییه ورده ورده هاتووه، پرۆسه‌یه‌كه لاوازی له‌دامه‌زراوه‌یه‌كدا كه دروست ده‌بێت به‌رای من كه‌سی یه‌كه‌م له‌وێ كێیه ئه‌وه ته‌حه‌مولی به‌رپرسیارێتی گه‌وره بكات تیایدا ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش، ده‌سه‌ڵاتی ئیداریش كه پۆست داده‌نێن پێویسته ئه‌و پۆستانه سه‌یری ئه‌نجامه‌كه‌ی بكه‌ن دوای ساڵێك دوو ساڵ و سێ ساڵ بزانن ئایا ئه‌م دامه‌زراوه‌یه و ئه‌م ده‌زگایه سه‌ركه‌وتن و فه‌شه‌له‌كانی له‌كوێدایه و بتوانن چاره‌سه‌ری بكه‌ن، به‌ڵام كه‌چاره‌سه‌ر نه‌كرێت كه‌چاودێری نه‌بێت كه‌خه‌ڵكی شیاو ئه‌گه‌ر نه‌زانرا شیاوه لانه‌برا ئەوە کێشەکانە".
دادوەر ڕزگار محەمەد ئەمین لە کۆتایی وتووێژەکەی دەنگی ئەمریکا باسی لەچارەسەری دۆخی خراپی دادوەری کرد لەهەرێمی کوردستان، لەو روەوە دەڵێت: "به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و بابه‌ته چاره‌سه‌ر و چاككردنی ئاسانیشه هه‌م یاسا هه‌یه بۆ ئه‌و بابه‌تانه چۆن ئیداره‌ی قه‌زا ده‌كرێت چۆن قازی باش له شوێنه‌كه‌ی خۆی سه‌رۆكی ئیستئنافه‌كان-تێهەڵچونەوەکان) هه‌ریه‌كه شارێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه ئیداره‌ی حاكمه‌كان ده‌كه‌ن، حاكمێك ده‌بینرێت هاوڵاتی ده‌چه‌وسێنێته‌وه و مامه‌ڵه‌ی ناشیرینه له‌قه‌زیه‌كه تێناگات یاسای تیایدا ده‌شكێنرێت ئه‌مڕۆ پێویسته فڵان كه‌س بگیرێت ده‌یگرن فڵان كه‌س بگیرێت نایگرن ئه‌مانه هه‌مووی ده‌بێت بزانرێت له‌كوێ هه‌یه، ئێستاش له‌م دۆخه‌ی چوار پێنج ساڵه‌ی دواییدا، دۆخی ئابووری دادوه‌ر و داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌ر و ئه‌وانه دۆخێكی خراپه به‌تایبه‌تی قه‌زای جه‌زائی چونكه هه‌ر به‌ته‌نها دادوه‌ر نییه دادوه‌ر و داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌ر و پۆلیسیش له‌گه‌ڵیدایه‌تی كە خه‌له‌لێك دروست ده‌بێت له‌كێشه‌یه‌كی جه‌زائیدا له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ستپێده‌كات كه له‌لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌بێت به رێكوپێكی بڕوات به‌ڕێوه چونكه ئه‌و بینایه‌ی كه به‌خواری دیواره‌كه‌ی دروستكرا له‌سه‌ریشه‌وه هه‌ر خوار ده‌بێته‌وه و رێك نابێته‌وه، بۆیه ئه‌م بابه‌ته بابه‌تی جه‌زائی و بابه‌تی دادپەروەری و ئه‌وانه پێویستە ببێته ستراتیژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چاكیش نابێت تا نه‌درێته ده‌ست كه‌سی شیاوی خۆی".