رادەستی هێزەكانی 70 دەكرێت
لەچەمچەماڵ دەست بەسەر كەلوپەلی سەربازیدا دەگیرێت
قایمقامی چەمچەماڵ دەنگۆی مامەڵەكردن بە كەلوپەلی سەربازیی رەتدەكاتەوەو رایدەگەیەنێت دەست بەسەر ئەو كەلوپەلانەدا دەگیرێتو رادەستی هێزەكانی 70 دەكرێت.
ئەمرۆ لە دیوانی قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ كۆنگرەیەكی هاوبەشی رۆژنامەوانی لە دیوانی قایمقامیەتی قەزای چەمچەماَل ریكخرا لەكۆنگرەكەدا ئامانج محەمەد رایگەیاند: لەلایەن هەندیك كەسەوە كەلوپەلی سەربازی هینراوەتە قەزاكەمان بەلام بەهیچ شێوەیەك مامەلەی كرین و فرۆشتنی پێوە ناكرێت و هەركەسیكیش ئەوكارەبكات سزای یاسایی دەدرێت.
سەبارەت بە ریگرتن بە مامەلەكرد بەكەلوپەلی سەربازیەوە وتی بۆ ئەوەش لیژنەیەكی هاوبەشمان پێكهێناوە لە قایمقامیەت و ئاسایش و یەكەكانی 70 كە لەماەی 24 كاتژمێردا سەرجەم ئەوكەلوپەلانەی كە هینراونەتە چەمچەماڵ دەستی بەسەردا دەگیرێت و رادەستی هێزەكانی 70 دەكرێت.
PM:03:23:16/06/2014