لە ناحیەی کەڵەکچی سەر بەقەزاری شێخان گەنجێک لە رێگای خۆ خنکاندنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنیت.
ئەو گەنجە کە تەمەنی ١٧ ساڵانە لەناو ماڵەکەی خۆی لە ناحیەی کەڵەکچی خۆی خنکاندووە، پێشتر ئەم گەنجە لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی ئێن ئارتی باسی دۆخی خراپی خۆی کردووە.
لەو بەرنامەیەدا باسی ژیانی خۆی دەکات کە پێشتر ئەم گەنجە میوەو سەوزەی فرۆشتووە، دوای ئەو کاسبەیەی نەماوەو باسی خراپی دۆخی خۆی دەکات.