کەشناسی هەرێم: لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم بەمشەوە رایدەگەیەنێت کە لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم لە راگەیاندنێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەم شەو ئاسمانی ناوەڕاستی هەرێم پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت وە ئاسمانی ڕۆژهەڵات و ناوچە شاخاویەکان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر و کەمێک باران.

کەشناسی ئەوەش دەخاتەڕوو، پلەکانی گەرمای هەرێم زیاتر دادەبەزێت بەبەراورد لە گەڵ ئەمڕۆدا، هەروەها تەم دروست دەبێت لە هەندێ ناوچە بەتایبەت لە ناوچەکان دەورو بەری پارێزگای دهۆک.

هەروەها کەشناسی رێژەی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە

 



PM:11:19:18/02/2021