سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی دەستگیرکراوەکانی بادینان هاتە دەنگ و داوای ڕێزگرتن له‌سیستەمی دادوەریی هەرێمی کوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت" "بۆ ئەوەی بتوانێت بەشێوەیەکی سەربەخۆو بێ دەستوەردان کارەکانی ئەنجامبدات".
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی" داوا له هه‌مو لایه‌ك ده‌كه‌م كه ڕێز له سیسته‌می دادوه‌ریی له هه‌رێمی كوردستان بگرن بۆئه‌وه‌ی بتوانێت به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و بێ ده‌ستوه‌ردان كاره‌كانی ئه‌نجامبدات".
ئەمە پاش ئەوە دێت، ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە دادگای شاری هەولێر سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر شێروان شێروانی، رۆژنامەنووس و چالاكوانی شاری دهۆك و پێنج هاوڕێی سەپاند.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌شه‌وه، دوێنێ لە لێدوانێکدا دادوه‌ر رزگار محه‌مه‌د ئه‌مین، ئه‌ندامی دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند" نزیكه‌ی چل ساڵ ده‌بێت له‌ده‌زگای دادوه‌ریدا كارده‌كەم، تا ئێستا خراپتر باری دادوه‌ریم نه‌بینیوه له‌و قۆناغانه‌ی كه بۆخۆم بینیومه، قۆناغی دادوه‌ری و بارودۆخی عه‌داله‌ت و یاسا ئێستا له‌خراپترین ئاستدا ده‌بینم له‌عێراق به‌گشتی و له‌هه‌رێمی كوردستانیش به‌تایبه‌تی".