بەپەلە.. پەرلەمان یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری بۆ دوو ساڵ دیكە درێژكردەوە

لەدانیشتنی ئەمرۆ پەرلەمانی كوردستان یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بۆ ماوەی دوو ساڵی دیكە لەلایەن پەرلەمانتارانەوەدرێژكرایەوە.

كۆبوونەوەكەی ئەمرۆ كە تایبەت بوو بە تاوتێكردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە هەرێمی كوردستان، پەرلەمانتاران دەنگیان بەوەدا كە پاساكە تا 16/7/2016، واتە تا دووساڵی دیكە درێژ بكرێتەوە.


پێشتر فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان داوایان کردبوو چیدیکە کار بەو یاسایە نەکرێت و لەکار بخرێت ، بەڵام ئەوانیش دەستبەرداری پرۆژە یاساکە بوون. ئەوان دەڵێن لەبەر یەکڕیزیی کوردستان وازمان لە پرۆژەیاساکە هێناوە.

یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تا ئێستا سێ جار درێژکراوەتەوە و ناوەڕاستی مانگی داهاتووش کۆتایی بە کارکردن بە یاساکە دێت.




PM:03:45:16/06/2014