کەشناسی هەرێم: ئەمشەو باران و بەفر دەبارێت

ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم رێژەی باران بارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی راگەیاند و پێشبینییەکانی ڕەوشی کەشو هەوای ئەمشەوی بڵاوکردەوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هەرێم ئاشكرایكرد" ئەم شەو ئاسمانى ناوچەکانى باکوری هەرێم هەور دەبێت لە گەڵ بارینى بەفر و باران، بەتایبەت لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچەکانى تر هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ ئەگەرى کەمێک نمە باران، بەڵام پێشبینى دەکرێ سبەى ڕۆژی شەممە لە بەیانى زوو وە وە باران بارین دەست پێ بکات لە ناوچەکانى ناوەڕاستى هەرێم پاشان ناوچەکانى ڕۆژهەڵات و ناوچەشاخاویەکان و گەرمیان دەگرێتەوە هەروەها پێشبینى دەکرێ تێکەڵەی بەفر و باران لە زۆربەى ناوچە شاخاویەکان وسەنتەرى شاری سلێمانى ببارێ". 

هاوکات هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا کەشناسی هەرێم ڕێژەی باران بارین ١٢ کاتژمێری ڕابردووی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم ڕاگەیاند، کە زۆرترین بڕی باران بارین لە ناوچەی سیدەکان باریووە کە ٩.٦ ملم بووە.



PM:10:16:19/02/2021