مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - بنکەی پۆلیسی كوردسات رایگەیاند" تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لەکچێک کردووە".
لەو راگەیاندنەدا هاتوووە " پاش ئەوەی کچێک سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبارێک تۆمار کرد بەناوی (ش، ع، ق لەدایکبووی ١٩٩٤ کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە تایبهتییهکانی لێکردبوو ئەگەر پهیوهندییهكهی بهردهوام نهبێت لهگهڵیدا".
پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت" دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتباری ناوبراو بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی كوردساتەوە دەستگیر بکرێت".
ماوەی چەند ساڵێکە لەگەڵ فراوانبوونی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە کوردستان ئەم جۆرە تاوانانەش لەهەڵکشاندایە.