وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرگای دامەزراندنی بۆ ١٨٤ کەس کردۆتەوە کە لە پۆلیسی هەولێر دادەمەزرێن.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم لەسەر ماڵپەڕی فەرمی وەزارەت ئاشکرا دەکات، پێویستی به دامه‌زراندنی ١٨٤ كه‌س هه‌یه وه‌ك پۆلیسی پیاده له‌سه‌ر میلاكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گشتی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر.
ئەو وەزارەتە لەسەر ماڵپەڕی خۆی مەرجەکانی دامەزراندنەکەی خستۆتەڕوو:
یه‌كه‌م / پسپوری:
ده‌رچووی ناوه‌ندی: (50) كه‌س.
ده‌رچووی ئاماده‌یی (زانستی ، وێژه‌یی، بازرگانی، پیشه‌سازی): (50) كه‌س.
ده‌رچووی په‌یمانگای كومپیوته‌ر: (25) كه‌س.
بەكالۆریۆس له‌م پسپۆریانه‌ی خواره‌وه: (59) كه‌س.
أ. بایۆلۆجی.
ب. كیمیا.
ت. فیزیا.
پ. زانستی كومپیوته‌ر / ئه‌ندازه‌یی كومپیوته‌ر.
ج. بكالۆریۆس به شێوه‌ی گشتی.
دووه‌م/ مه‌رجه‌كانی پێشكه‌ش كردنی داواكاری:
بۆ ره‌گه‌زی نێر درێژی له (170 سم) كه‌متر نه‌بێت ، بۆ ڕه‌گه‌زی مێ له (160 سم) كه‌متر نه‌بێت.
ته‌مه‌نی له (18) ساڵ كه‌متر نه‌بێت و له (35) ساڵ زیاتر نه‌بێت.
سێیه‌م/ هه‌ر (25) كه‌س له‌سه‌ر (1) یه‌ك پله‌ی وه‌زیفی پێشبركی ده‌كه‌ن.
چواره‌م/ دوای پولین كردنی فورمه‌كان به شێوازی تیروپشك ئه‌و (184) پله وه‌زیفیه یه‌كڵاده‌كرێته‌وه.
لەم لینکەوە فۆرم پڕبکەرەوە
ئەوە لە کاتێکدایە لەگەڵ قوڵبوونەوەی کێشە دارایی و ئابوریەکانی هەرێم لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە حکومەتی هەرێم بە شێوەیەکی فەرمی دامەزراندنی راگرتووە.