سپی١٥: لەسەر داعش راپۆرتی هەواڵگری ئێران لەوەی ئەمریکاش وردتر بوو

‌ژمارە ١٥ سپی میدیا
لە راپۆرتێکدا کە لە دوا ژمارەی گۆڤاری سپی میدیا بڵاوکراوەتەوە، پارتی دەڵێت" راپۆرتە هەواڵگرییەکانی ئێران لەراپۆرتەکانی ئەمریکاو حکومەتی ناوەندیش وردتربوو، تەنانەت ناوی بەرپسەکانی داعشیشی تێدابوو".
هەروەها لە راپۆرتەکەدا له‌باره‌ی زانیارییه‌كانی پارتی له‌سه‌ر داعشه‌وه‌ هاتووە " له‌و ماوه‌یه‌ی رابردوودا  300 كه‌سیان لەسوریاوە هاتنه‌ عێراق، زۆربه‌یان قیادییه‌كان بوون و له سوریا جێگره‌كانیان بوونه‌ سه‌رۆك، كه‌واته‌ ئه‌مه‌ قیادییه‌كان هاتون، هه‌روه‌ها له‌ ناوچه‌ی فه‌لوجه‌ و سامه‌را و تكریت، هیچ سه‌ركرده‌یه‌كیان نه‌گۆڕی، ئەمان تایبەت هاتبوون بۆ موسڵ".
لەو راپۆرتەدا گۆڤاری سپی نهێنی خەندەقەکانی پارتی ئاشکرا دەکات کە بەدەوری هەولێرو لەسەر سنوری رۆژائاوا دروستی کردن و هەمووی بۆ بەرگرتن بووە لە چەکدارە توندڕەوە ئیسلامییەکان.
زانیاری زیاتر لە گۆڤاری سپی میدیا ژمارە ١٥ بخوێنەرەوە کە ئێستا لەکتێبخانەکاندا دەستدکەوێت.




PM:05:48:16/06/2014