ئەگەری گۆڕینی دراوی هەرێمی كوردستان‌و لێدانی سكەی تایبەت‌و پارەی نوێ‌ لەئارادایە

ماڵپەڕێكی نزیك لە پارتی دیموكراتی كوردستان، بابەتی گۆڕینی دراوی هەرێمی كوردستان‌و لێدانی سكەی تایبەت دەوروژێنێت.
لەراپۆرتێكدا ماڵپەڕی باس نیوزی نزیك لەپارتی دیموكراتی كوردستان ئەوە دەخاتەڕوو كە حكومەتی هەرێم ناچارە لەمانگی داهاتووەوە پارەی داهاتی نەوت كە بە دۆلار فرۆشتویەتی، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی پێ‌ دابین بكات كە مووچەكە بە دینارە.
باس نیوز: فرۆشتنی نەوت بە دۆلار و نەهاتنی بودجە و پارە لە عێراقەوە، هەرێمی كوردستان ناچار بە گۆڕینی مامەڵەكردن بە دراو دەكات، پەرلەمانتارێكی لێژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستانیش، جەخت لەوە دەكاتەوە كە دەبێ هەرێم پارەكەی یان بە دۆلار یان بە سكەی تایبەتی خۆی بگۆڕێت.




AM:11:07:17/06/2014