سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ژینگە
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
ئەستێرەکان
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
٨ شۆفێری عەلوەی سلێمانی دەڕفێندرێن
عەلوەکە دادەخرێیت
سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵی سەندیکای عەلوەی سلێمانی رایگەیاندووە، "لەلایەن کۆمەڵێک لە شۆفێرانی بارهەڵگری دەروازەی سنوری باشماخ، هەرەشەمان لێکراوە و دوێنێ دووشەممە هەشت شۆفێری ئێمە بە بارهەڵگرەکانیانەوە ڕفێندراون، دواتر بەرێگەی کۆمەڵایەتی ئازادکراون".
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، سەروەر عەلی، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵی سەندیکای عەلوەی سلێمانی دەڵێت "ماوەی چەند ساڵێکە ئەم کێشەیە هەیە، ئێمە وەک عەلوەی سلێمانی شۆفێر و بارهەڵگری خۆمان هەیە، پێشتر لە دەروازەی سنوریی باشماخ کارمان دەکرد و بارمان دەهێنا، بەڵام ئەو شۆفێرانە کێشەیان بۆ دروست کردین و وتیان دەبێت، ئێمەش بار ببەین، تا ئەوەی ئێمە دەروازەی باشماخمان بۆ جێهێشتن."
روونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت " شۆفێرانی ئێمە چوونە هەردوو دەروازەی سەیرانبەن و شوشمێ، ئێستا کە بارەکانی ئەو دوو دەروازەیە زیاترە و لە باشماخ بار کەمبووەتەوە، دیسان هاتوونەتەوە دەڵێن، دەبێت لە دەروازەی سەیرانبەن و شوشمێ-ش بارببەین."
سەروەر عەلی باسی ئەوەش دەکات " تا ئەوەی گەیشتووەتە ئەوەی هەڕەشەمان لێبکەن و شۆفێرەکان و بارهەڵگرەکان بڕفێنن و هەڕەشەش لە کاسبکارانی عەلوەکە بکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە عەلوەی سلێمانی دادەخەین تاوەکو لایەنی پەیوەندیدار کێشەکەمان بۆ چارەسەر دەکەن، بە پێچەوانەوە دەرگای عەلوە ناکەینەوە کار ناکەین و ژیانی خۆمان ناخەینە مەترسییەوە.
سلێمانی
عەلوە
شۆفێر
PM:11:35:02/03/2021
٩ حیزبی ڕۆژاوای کوردستان هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێم و حیزبەکانی ڕۆژهەڵات مەحکووم دەکەن
زیاتر لە ٧٥ هەزار مامۆستا و فەرمانبەری گرێبەست مووچەی مانگی حوزەیرانیان وەرنەگرتووە
نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەرزدەبێتەوە
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی "دزی" دەستگیر دەکرێت
سوپای پاسداران: دوو کەشتیمان لە گەرووی هورمز کردە ئامانج
لە هەولێر نرخی لیترێک بەنزین ٥٠ دینار دابەزی و لە سلێمانیش نرخەکەی جێگیرە
ئەستێرەکان
تەیلۆر سویفت و تراڤیس کێڵسی هاوسەرگیرییان کرد
تابلۆ عەدنان كەریم بۆ باوکی: شانازی دەکەم کە کچی تۆم
کیژان ئیبراهیم خەیات "ئەوین" بڵاودەکاتەوە
عەدنان کەریم نوێترین بەرهەمی بڵاوکردەوە
قادر ئینار هونەرمەندی ناسراوی سینەمای تورکیا کۆچی دوایی کرد
Spee Media