له‌باشووری شاری که‌رکووک و له دوا گه‌ڕه‌کی جه‌له‌ولای خوارو شاری که‌لار شه‌ڕه‌و پێشمه‌رگه هێرشبه‌ره.
به‌پێی هه‌ندێک زانیاری له‌نێو هێزی پێشمه‌رگه‌وه له جه‌له‌ولا له دوا گه‌ڕه‌کی شاره‌که هیزه‌کانی پێشمه‌رگه‌و دژه تیرۆر هێرشیان کردۆته سه‌ر ئه‌و گه‌ره‌که‌و ده‌یاوێت وه‌ک دوا گه‌ره‌کی ئه‌و شاره‌که بکه‌وێته ده‌ستیان و ئێستا شه‌رێکی قورس له ئارادایه.
له‌گه‌ڵ کۆنترۆڵکردنی ئه‌و گه‌ره‌که که تا ئێستا شه‌ری تیایه ته‌واوی جله‌ولا ده‌که‌وێته ده‌ست پێشمه‌رگه.
له لایه‌کی تره‌وه له سنوری پاڕیزگای که‌رکوک له ناوچه‌ی تازه پێشمه‌رگه پێشره‌و‌ی کردووه بۆ کۆنترۆڵکردنی ئه‌و هێڵه‌ی که به‌رپرسه مه‌یدانییه‌کان به‌هێڵی داکۆکیکردنی پشته‌وه‌ی که‌رکوکی ده‌زانن. به‌پێی زانیارییه‌کان له‌م قۆڵه‌شه‌وه پێشمه‌رگه چوونه‌ته پێشه‌وه.س