کەشناسی هەرێم زانیاری لەسەر کەشوهەوای شارەکان ئاشکرا دەکات

بەڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزەی هه‌رێمی کوردستان پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هەینی و سبه‌ی شەممەی ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌، به‌پێی پێشبینییه‌كان ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی كوردستان بۆ ئەمڕۆ و سبەی نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، هاوکات لەداوی نیوەڕۆی ئەمڕۆ کەشو هەوا بەرەو سەقامگیربوون دەچێت و کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە. 


PM:01:01:05/03/2021