قەرەیلان داواكارە گەریلاو پێشمەرگە پێكەوە شەڕی داعش بكەن
موراد قەرەیلان داوا لە پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات رێگە بدەن گەریلا پێكەوە لەگەڵ پێشمەرگە رووبەڕووی هێرشەكانی چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ببنەوە.
موراد قەرەیڵان، ئەندامی كۆنسەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان KCK لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ئامادەیی پارتی كرێكارانی كوردستانی خستەڕوو بۆ رووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش.
بۆ ئەو مەبەستە قەرەیلان داوای لە پارتی و یەكێتی كرد، كە رێوشوێنی هەماهەنگی گەریلا و پێشمەرگە بخوڵقێنن و گوتی: "پێویستە پارتی و یەكێتی رێوشوێنێك بخوڵقێنن بۆ ئەوەی گەریلا و پێشمەرگە پێكەوە رووبەڕووی داعش ببنەوە، بە تایبەتی لە كەركووك و شنگال".
دوای هێرشی چەكدارانی داعش بۆ سەر موسڵ و ناوچە سوننەنشینەكانی دیكەی عێراق، هێزی پێشمەرگەی كوردستان پێشڕەوییان كرد بۆ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم و لەو ناچانە جێگیربوون.
PM:05:12:17/06/2014