بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران کۆبێتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٠ ئاداری ٢٠٢١ به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی بۆ تاوتوێكردنی ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه ساز ده‌كات:
- خستنەڕووی ڕاپۆرتێکی تایبەت بە ڕەوشی پێکهاتەکان و پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان و سەردانی پاپا فرانسیس بۆ هەرێمی کوردستان و پوختەی چالاکییەکانی و گرنگی ئەم سەردانە و دەرەنجامەکانی بۆ هەرێم.
- خستنەڕووی دوا ڕەشنووسی پڕۆژە پەیڕەوی پێدانی مۆڵەتی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بۆ دەنگدانی کۆتایی.
- خستنەڕووی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (هەمواری پیادەکردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف ژمارە (٦٤)ی ساڵی (١٩٦٦)ی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان - عێراق).