پۆلیسی راپهڕین ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ چوارشەممە لهناو بازاڕی چوارقوڕنه ژنێك درایه بهر دهستڕێژی گوللـه و به سهختی بریندارکراوە".
شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لەناو بازاڕی گۆڕان سەر بە ناحیەی چوارقوڕنە ژنێک بەناوی (ع، ح، ب) دراوهته بەر دەسترێژی گوللـە و ژنەکە بە سەختی بریندارکراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد" ژنەکە بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و لە ئێستادا لەژێر چاودێری وردی پزیشکدایە".
تائێستا هۆکاری رووداوەکە نەزانراوە و لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان لەسەر لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامن.