بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١١ ی ئازار لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان و عێراق نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینی.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیەیە بە " سپی " راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٨٠٠ دینار، دوێنی بەیانی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٦٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٢ هەزار و ٧٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٢ هەزار دینارە.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٩ هەزار و ٥٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٩٠٠ دینارە.
- نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٣٠ هەزار دینارە.