ئێوارەی دوێنێ تەرمی گەنجێک لەناو باخەکەیدا لە گوندی ئێمینکی لە سنووری پارێزگای دهۆک دۆزرایەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند" ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە لە نزک گوندی ئێمینکی سەر بە ناحییەی زاویتە لە ناو باخەکەی خۆیدا دۆزرایەوە، تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشیکی دادوەری و لەوێ دەرکەوتووە ئاسەواری فیشەکێکی پێوەیە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان گەنجەکە خۆی کۆتایی بە ژیانی ھێناوە".
گەنجەکە ناوی (دیار یونس حەیدەر) بووە و تەمەنی ٢٨ ساڵە، دەرچووی کۆلێژی پەروەردە بووە و لە کۆمپانیایەکی دەرھێنانی نەوت کاری کردووە.