دەمەو بەیانی هێزیکی داعش کەپێکدێن لەچەند ئۆتۆمبیلێکی کە دۆشکەی لەسەر دەبێت لەودیو ئەو هێڵەوەی پێشمەرگە دایناوە وەک هێلی بەرامبەر داعش لەناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی خۆیاندا بەرەو شوێنکی نادیار دەڕۆن، پۆلسی قەزاو ناحییەکانی کەرکوک کەمینێکیان بۆ دادەنێن، کاتێک دەگەرێنەوە شەڕو پێکدادان دروستدەبێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی میدیا کەوتووە شەڕیکی قورس لەنێوان هەردوولادا روودەدات و هاوکات چەکدارەکانی داعش هێرشدەکەنە سەر گوندی بەشیر( بەشیر گوندێکی تورکمانی شیعە نشینە لەسەردەمی سەدامدا لەزەویەکانی خۆیان دەرکران لەدوای روخان گەڕێندارانەوەو موڵەکەکانی خۆیان وەرگرتەوە)، ئەمرۆ لەکاتی هێرشەکەی داعشدا ئەو کەسە سونیانەی لەکاتی سەدامدا لەو ناوچەیە سودەمەند بووبوون پێکەوە لەگەڵ داعشدا پەلاماری بەشیریان داوەو گرتوویانە.
بەپێ زانیارییەکانی سپی میدیا دواتر هێزێکی پێشمەرگەی زۆر هاتوونەتە نێو شەڕەکەوەو کۆنترۆڵی بەشیریان کردۆتەوە، بەڵام ئەو هێزەش ئێوارەی ئەمرۆ لەگوندەکە پاشکشەی کردووە.
بەپێی زانیارییە نافەرمییەکان دوو پۆلیس گیانیان لەدەستداوەو ٢٢ ی تر بریندارن.
ژمارەیەکی بەرچاویش لە چەکدارەکانی داعش کوژراون.
گوندی بەشیر دانیشتوانەکەی تورکمانی شیعە مەزهەبن، لەساڵی ١٩٩٦ لەلایەن رژێمی سەدامەوە رووخێنرا، لەدوای ٢٠٠٣ ئاوەدانکرایەوە، ئێستا ١٤٠٠ خانووە، دەکەوێتە ئەو دیو ئەو سنورەی کورد دایانەوە کە نەیشکێنێت بۆیەوەی رووبەرووی داعش نەبێتەوە.