تەرمی دوو کوژراوی داعش لەکەلارە

‌هێزەکانی دژە تیرۆر
لەشەڕی ئەمرۆی شارۆچەکەی جەلەولادا کە هێزەکانی دژە تیرۆر و پێشمەرگە هێرشیان کردە سەر گەڕەكێکی ئەو شارە کەبەدەست داعشەوە بوو، ژمارەیەک چەکداری ئەو گرووپە کوژران و تەرمی دوانیان هێنراوە بۆ مەیتخانەی کەلار.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە هێزەکانی پێشمەرگەو دژە تیرۆر لەو شەڕەدا ژمارەیەکی چەکداری داعشیان کوشت و چەند چەکدارێکیشیان لێ بەدیل گرتن.
پێش نیوەڕۆی ئەمرۆ لە شارۆچەکەی جەلەولا شەڕێکی قورس لەنێوان هێزەکانی پێشمەگەو دژە تیرۆر لەگەڵ داعشدا روویداو لەئەنجامدا چەکدارەکانی داعش شکان. 




PM:09:26:17/06/2014