نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ١٤ ی شوبات سەرەتای هەفتە و یەکەم رۆژی دەوامی فەرمی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزدەبێتەوە.

 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە ( سپی ) راگەیاند:

 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٨٥٠ دینار، دوێنێ بە ١٤٥ هەزار و ٧٥٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٣ هەزار و ٩٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٢ هەزار و ٥٠٠ دینار.

 

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

 

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٩ هەزار و ٤٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٨٥٠ دینار.

- نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری بە ٤١٧ هەزار دینار،




AM:09:51:14/03/2021