هەرێم پابەند کراوە مووچە بێ لێبڕین دابەشبکات

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق، ئاڵا تاڵەبانی رایگه‌یاند" له‌ پرۆژه ‌یاسای بودجه‌ی گشتی عیراقدا بۆ ساڵی ٢٠٢١،  هەرێم پابەندکراوە کە مووچەی بەبێ لێبڕین دابەشبکات".

 
ئاڵا تاڵەبانی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ میدیاکانی یەکێتی وتی " پاره‌ی زیاتر بۆ پارێزگاكانی عێراق به‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ ته‌رخانكراوه‌و هه‌ر بڕه‌ پاره‌یه‌كیش بۆ هه‌رێم له‌عیراقه‌وه‌ بنێدرێت ئه‌وله‌ویات بۆ مووچه‌ ده‌بێت".


سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وتیشی " له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی هیوا له‌پرۆژه‌ یاسای بودجه‌دا بڕگه‌یه‌كمان زیادكردوه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندكراوه‌ كه‌ هه‌ر بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌به‌غداوه‌ بۆ هه‌رێم بێت، ده‌بێت ئه‌وله‌ویات بۆ مووچه‌ بێت و مووچه‌ بێ پاشه‌كه‌وت و لێبڕین دابه‌شبكرێت".


لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی" له‌ پرۆژه‌ یاسای بودجه‌دا تا راده‌یه‌كی زۆر كێشه‌ی زه‌وی و زای ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان چاره‌سه‌ر كراون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاره‌ی پرۆژه‌كانی پارێزگاكانی عیراق به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ زیاد كراوه‌، هه‌روه‌ها له‌ پرۆژه‌كه‌دا هه‌لی زیاتر بۆ دامه‌زراندن و گرێبه‌سته‌كان ده‌ڕه‌خسێت و پێویسته‌ هه‌وڵه‌كان یه‌كبخرێت تا پرۆژه‌كه‌ تێپه‌ڕێنرێت".

 
ئەوە لە کاتێکدایە بڕیاربوو سبەی دوو شەممە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ دادگای فیدراڵی، بڕیار لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەش بدات، بەڵام دواخرا.

 



PM:11:23:14/03/2021