نرخی گەشتی عومرە لەمانگی رەمەزاندا بۆ عومرەكارانی هەرێمی كوردستان دیاریكرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا نرخی عومرەكردنی لە مانگی رەمەزاندا دەستنیشانكردوەو ئاماژە بەوە دەكات بۆ (15) رۆژی یەكەم (1300) دۆلار و بۆ (15) رۆژی دوەمیش بە (1600) دۆلار، جگە لەوەی بۆ (30) رۆژی مانگی رەمەزان (2100) دۆلارە.
هەروەها رۆژی دوشەممەی رابردوو، حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند مەرجێكی بۆ گەشتی عومرە دانا و تێیدا ئاماژەی بەوەكردبوو، ئەو كەسەی كە گەشتی عومرە دەكات نابێت نەخۆشی قورسی وەكو (شەكرە، رەبۆ، پاڵەپۆستۆی خوێن)و ئەو نەخۆشیانەی هەبێت كە زوو ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەری لێدەكات.