چەکدارەکانی داعش شەوی ١٧-١٨ حوزەیران لە چەند قووڵێکەوە سێ جار هێرشیان کردۆتە سەر جەلەولا، بەپێی سەرچاوەیەکی هێزی پێشەمەرگە لەهەر سێ هێرشەکدا شکاون.
سەرچاوەیەک لەهێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بەسپی میدیای راگەیاند کە پاش ئەوەی بەدرێژایی رۆژی ١٧-٦ لە شارۆچکەی جەلەولا شەڕ بەدەوام بوو، چەکردارەکانی داعش نەوەستان و شەوی رابردوو سێ جار لەچەندین لاوە هێرشاین کردە سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە لەناو جەلەولا و لەدەرەوەی جەلەولا.
بەپێی ئەو سەرچاوەیەی پێشمەرگە لەو سێ هێرشەدا کە چەکدارەکان داعش ئەنجامی دان، تێکشکان و زیاتر لە لاشەی ٥ کوژراویان لە مەیدانی شەڕەکە جێهێشتووە.