سامانه سروشتییه‌كان: هه‌رێم به نیوه نرخ نه‌وت نا‌فرۆشێت
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی فرۆشتنی نه‌وته‌وه بڵاوده‌كاته‌وه‌و تیایدا ره‌تیده‌كاته‌وه نه‌وتی هه‌رزان فرۆش كردبێت و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات نه له ئێستا‌و نه له داهاتووشدا بیر له‌وه‌ناكه‌نه‌وه نه‌وتی هه‌رێم به هه‌رزان بفرۆشن.
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند میدیایه‌كی جیهانی هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به نیوه‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كان فرۆشراوه، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵانه بڵاوكرده‌وه.
له رونكردنه‌وه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌رگیز بیر له‌وه‌ناكاته‌وه كه سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی عێراق هه‌نارده بكات و به نیوه نرخ بیفرۆشێت نه له ئێستادا و نه له داهاتووشدا.
له‌به‌شێكی تری رونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتوه: له كاتی ئاڵۆزییه‌كی به‌م شێوه‌یه گه‌وره كه ڕووی له عێراق كردووه، ئه‌م هه‌واڵه بێبنه‌ما و شیكاریی و تێڕوانینانه پێده‌چێت به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بێت كه ببێته هۆی دابه‌شبوونی زیاتر و بێمتمانه‌یی، ده‌شگونجێت زیان بگه‌یه‌نێت به به‌رژه‌وه‌ندییه ئابورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
پێشتر ماڵپه‌ڕی بلومبێرگی ئه‌مریكی له‌راپۆرتێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو كه نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم به نیوه نرخ و به 56 دۆلار له‌بازاڕه جیهانیه‌كاندا ده‌فرۆشرێت.
PM:07:55:20/06/2014