كه‌شتییه‌كی نه‌وتی كوردستان گەیشتە ئیسرائیل
یه‌كه‌م كه‌شتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن وڵاتی ئیسرائیله‌وه كڕدرا، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه هه‌ر وڵاتێك نه‌وتی كورد بكڕێت، ئه‌وا سكاڵای له دژ تۆمار ده‌كات.
به‌پێی راپۆرتێكی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20-6-2014ی ئاژانسی رۆیته‌رزی ئینگلیزی، كه‌شتی SCFی ئالتای كه نه‌وتی كوردستانی بار كردووه، به‌یانی رۆژی هه‌ینی له نزیك به‌نده‌ری ئاشكیلۆنی ئیسرائیلی بینراوه و بڕیاریشه سبه‌ی شه‌ممه كه‌شتییه نه‌وتیه‌كه له‌و به‌نده‌ره ئیسرائیلییه به‌تاڵ بكرێت.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه كه نه‌وتی كوردستان گه‌یه‌نراوه‌ته‌وه ئیسرائیل، به‌ڵكو چه‌ند جارێكی تریش نه‌وتی كوردستان له به‌نده‌ری ئاشكیلۆن به‌تاڵ كراوه، به‌ڵام هێشتا نازانرێ حكومه‌تی ئیسرائیلی نه‌وته‌كه‌ی كوردستانی كڕیوه یان له‌وێوه نه‌وته‌كه ره‌وانه‌ی وڵاتێكی دیكه ده‌كرێت.
به‌پێی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان، له مانگی رابردووه‌وه هه‌تا ئێسته چوار كه‌شتی نه‌وتی كوردستان له به‌نده‌ری جیهانی توركییه‌وه ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كراوه، به‌ڵام هه‌تا ئێسته ناوی كڕیاره‌كان ئاشكرا نه‌كراوه و ته‌نانه‌ت گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌هۆی له‌شكركێشی داعشه‌وه بۆ سه‌ر عێراق دروست بووه، چاوی میدیاكانی له‌سه‌ر فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان لاداوه.
PM:09:42:20/06/2014