ژمارەیەک لە خوێندكارانی کورد لە بەغدا بۆ کوردستان گەڕانەوە
گه‌ڕانه‌وه‌ی خوێندكارانی كورد له به‌غداوه بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و ئه‌مرۆ هه‌ینی 20-6 ژماره‌یه‌كی تر له‌و خوێندكارانه له رێی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی گه‌یشتنه هه‌رێمی كوردستان و به دیداری ماڵباته‌كانیان شاد بوونه‌وه.
ئه‌مرۆ به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت 230 خوێندكاری كورد گه‌یشتنه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، بڕیار بوو به‌و فرۆكه‌یه 235 خوێندكار بگه‌ڕێنه‌وه كه به‌هۆی دواكه‌وتنی 5 خوێندكار بۆ فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ئه‌و ژماره‌یه گه‌ڕانه‌وه و بڕیاره له رۆژانی داهاتوودا خوێندكاره‌كانی تریش بگه‌ڕێنه‌وه.
به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی موسڵ و ده‌ورووبه‌ری بارودۆخی به‌غداش ئاڵۆزه و چه‌ند گرووپی میلیشیای شیعه‌ش هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌یان له كورده‌كانی ئه‌و شاره كردووه ئه‌گه‌ر كورد له شه‌ڕی داعشدا هاوكاریان نه‌كات ئه‌وا وه‌كوو سونه سه‌یریان ده‌كه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
PM:09:44:20/06/2014