له‌و سه‌ردانه‌دا
که وه‌فدێکی کوردی به سه‌رۆکایه‌تی نێچیرڤان بارزانی له 12-6 بۆ ئێران ئه‌نجام
درا هیچ نامه‌یه‌کی مالکی له‌رێگای ئێرانه‌وه نه‌دراوه به نێچیرڤان بارزانی تا بیگه‌یه‌نێته
مه‌سعود بارازنی.
سه‌رچاوه‌یه‌کی
ئاگادار که خۆی به‌شداری ئه‌و وه‌فده بوو که‌سه‌ردانی ئێرانی کرد به سپی میدیای
راگه‌یاند که هیچ نامه‌یه‌کی تایبه‌تی مالکی له رێگای به‌رپرسانی ئێرانه‌وه نه‌دراوه
به نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌ت تا بیگه‌یه‌نێته مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی
(ماوه بۆ درێژکراوی هه‌رێم).
به‌پێی
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی سپی، ئه‌و زانیاریانه‌ی له رۆژنامه‌ی قوره‌یش بلآوکراوه‌ته‌وه
" ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه
وتیشی " ئه‌گه‌ر مالکی بیه‌وێت نامه یان هه‌ر په‌یامێکی گرنگ و نهێنی بنێرێت
بۆ بارزانی ژماره‌یه‌ک سه‌رکرده‌ی عێراقی زۆر هه‌یه که جێگای متمانه‌ی هه‌ردوولایه‌نن
و ده‌کرێت له‌رێگای ئه‌وانه‌وه بنێردرێت، به‌تایبه‌تی له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ریه‌ک
له عادل عه‌بدولمه‌هدی و هادی عامری و عه‌دنان ئه‌سه‌دی له کوردستان بوون".
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنانەی
قورەیشی عەرەبی كە لەزاری سەرچاوەیەكی ئێرانی بڵاویكردووەتەوە، بەرپرسانی ئێرانی
لەو سه‌ردانه‌ی وه‌فدی کوردی‌دا نامەیەكی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراقیان
داوەتە نێچیرڤان بارزانی تا ئه‌ویش بیگه‌یه‌نێته بارزانی، ئه‌مرۆش ئه‌و هه‌واڵه
له‌چه‌ند ماڵپه‌ڕێکی کوردی بلآوکرانه‌وه.