لیژنەى باڵاى روبەڕوبونەوەى کۆرۆنا لە سلێمانى لەبارەى رۆژانى نەورۆز چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

ئەمڕۆ لیژنەى باڵاى ئۆپەراسیۆنەکانى سلێمانى بۆ بەرنگاربونەوەى کۆرۆنا لەگەڵ لیژنەى باڵاى ئارامى پارێزگاى سلێمانى بە سەرپەرشتى پارێزگارى سلێمانى کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا لیژنەکە لەبارەى رۆژانى نەورۆز چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد.

بەپێى گشتاندنێک کە ئاراستەى هەموو یەکە کارگێڕییەکان کراوە، بڕیاردرا لە رۆژی ١٩-تا ٢١ی ئادار لە شەقامی سالم لەبەردەم یانەی ئەندازیارانەوە تا ئوتێل سلێمانی پاڵاس هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لێی قەدەغە دەکرێت.

پەیوەست بە ئاگری نەورۆزیش باس لەوەکراوە، ئاگری نەورۆز لەو شوێنانەی قایمقامییەتی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان دیارییان کردوە، بەبێ ئاهەنگ، کۆبونەوە، قەرەباڵغی و بەریەککەوتن و بەپێی رێکارە خۆپارێزییەکان دەکرێتەوە.

دەقی بڕیارەکان:





PM:05:43:17/03/2021