ئەمڕۆ هەینی یەکێک لەو دوو کەسەی بەتۆمەتی خنکاندی مێردمنداڵێک لە گرتن و گواستنەوەی گەرمیان دەستگیرکرابوون، لهڕێگهی تهزوی كارهباوه كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
عهلی جهمال قدوری، وتهبێژی پۆلیسی گهرمیان ڕایگەیاند"دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەگرتن و گواستنەوەی گەرمیان بەندکراوێک بەناوی (ع، ح، ب) لەدایکبوی ١٩٦٢ کە پێشمەرگەی دێرینە لەڕێگەی تەزوی کارەباوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، لهئێستاشدا لیژنهیهكی لێكۆڵینهوه له ڕووداوهكه پێكهێنراوه".
ئاماژەی بەوەشکردووە" دوای ئەوەی لەبەرواری ٨ی ئازار لە گوندی گردەگۆزینەی سەربەقەزای كەلار مێردمنداڵێك بەناوی (ع . س . ع ) لەدایكبووی ٢٠٠٤ لەماڵ دەرچوونەگەڕایەوە ماڵەوەو كەسوكاری سكاڵایان هێنایە لای پۆلیس".
ئەوەشی ڕاگەیاند" دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون لەبەرواری ١٤ی ئازار تەرمی ناوبراو لە نزیك شەقامی نێوان ناحییەی ڕزگاری + گوندی گردەگۆزینە بەخنكێنراوی دۆزرایەوە".
جەختیشكردوەتەوە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان پەڕاوی لێكۆڵینەوەی لەسەر ڕوداوەكەكردەوە دوای لێكۆڵینەوە و گەڕان لەبەرواری ١٦ی ئازار دوو گومان لێكراو بەناوەكانی (ج . م . ا ) و ( ا . م . ا ) دەستگیر كران لەسەرفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی كەلار بەپێی مادەی ٤٠٦ بەندكران و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان دەستی پێ كرد.
هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو، ئێوارەی ئەمڕۆ ١٩ی ئازار یەكێك لەگومان لێكراوەكان لەگرتووخانەی گەرمیان خۆی كوشت.
باسی لەوەشكردوە، لەئێستادا بەمەبەستی پشكنین تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری قەزای كەلاركراوە.
پۆلیسیش لیژنەیەكی پێك هێناوەو لەشوێنی ڕوداوەكە دەستی بەلێكۆڵینەوە كردوە لەسەر هۆكارو چۆنێتی خۆكوشتنی ناوبراو.