ئەمڕۆ یەکەمین گەشتی عومرەکاران ئەنجام دەدرێ

دوای وەستانی بۆماوەی زیاتر لەساڵێك بەهۆی پەتایی کۆرۆناوە ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی ئازار یەكەمین گەشتی عومرەكانی كوردستان ئەنجام دەدرێت.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردۆتەوە، دوای وەستانی بۆماوەی زیاتر لەساڵێک بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی ئازاری ٢٠٢١ یەکەمین گەشتی عومرەکانی کوردستان ئەنجام دەدرێت. 

ئاماژە بەوەشکراوە، کە گەشتەکە عومرەکارانی پارێزگای سلێمانییە و لە ٢٤ عومرەکار پێک دێت، دوای جێبەجێکردنی رێکارە تەندروستییەکان یەکەمین گەشتی عومرە بەرەبەیانی سبەی کاتژمێر ٤ی بەیانی لە فرۆکەخانەی سلێمانی ئەنجام دەدرێت.



AM:09:37:21/03/2021