" پارتى به‌ چه‌كى قورس هێرشیكردووه‌ته‌ سه‌ر كامپێكى گەریلا "

ئاژانسی فورات نیوز-ى نزیك له‌ پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه‌) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، هێزەکانی پارتی بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر هێزەکانی گەریلا لە خواکورک و گەریلا وەڵامی نەدایەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فورات، کاتژمێر ٨ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێزەکانی پارتی بە چەکی قورس هێرشیانکردوەتە سەر کامپێکی گەریلا لە ناوچەی بەردەسووری هەرێمی خواکورک، هێزەکانی گەریلاش بۆ نەهاتنەئارای دۆخێکی مەترسییدار، وەڵامی ئەو هێرشەیان نەداوەتەوە.

ئاژانسى فورات نیوز، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌" لەکاتی هێرشەکەدا فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگیی دەوڵەتی تورکیا، بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاونه‌ته‌وه‌".



PM:05:26:21/03/2021