كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی یه‌كیانگرت
هەر یەک لە لیستی كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی یه‌كیان گرت.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هه‌ریه‌كه له‌محه‌مه‌د حه‌كیم، وته‌بێژی ره‌سمی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو له سلێمانی یه‌كگرتنی هه‌ردوو لیسته‌كه‌یان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی راگه‌یاند.
دوو به‌رپرسه‌كه‌ی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو رایانگه‌یاند تا ئێستا خۆیان یه‌كلایی نه‌كردوه‌ته‌وه له پێكهێنانی حكومه‌تی ناوخۆییدا بچنه پاڵ كام لایه‌ن، به‌ڵام داواكارن هه‌رچی زووه پارێزگاری سلێمانی دابنرێت.
به‌پێی نوسراوێكی پارێزگاری سلێمانی به‌هرۆز محه‌مه‌د بانگهێشتی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژێردراوی پارێزگای سلێمانی كردووه كه رۆژی سێشه‌مه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی خۆیان ببه‌ستن و سه‌رۆك و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی دیاریبكه‌ن.
هه‌ریه‌كه له یه‌كگرتوی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له هه‌ڵبژاردنی 31 نیسانی ئه‌مساڵدا له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بونه خاوه‌نی دوو كورسی ئه‌نجومه‌ن و له شاری هه‌ولێریش كۆمه‌ڵ یه‌ك كورسی به‌ده‌ست هێنا و یه‌كگرتوو نه‌یتوانی هیچ كورسی ئه‌نجومه‌نی ئه‌و شاره به‌ده‌ست بهێنێت، له‌هه‌مان كاتدا یه‌كگرتوو له پارێزگای دهۆك توانی دوو كورسی ئه‌نجومه‌ن به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام كۆمه‌ڵ هیچ كورسیه‌كی به‌ده‌ست نه‌هێنا.
PM:02:52:21/06/2014