هەفتەی ڕۆشنبیری و کولتوری سلێمانی دەستی بە کارەکانی کردەوە

بە دروشمی (پایتەختی ڕۆشنبیری جوانییەکان نمایش دەکات) هەفتەی ڕۆشنبیری و کولتوری سلێمانی ئەمڕۆ بۆ سێیەمین ڕۆژ دەستی پێکردەوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كتێبخانەكان لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان ئاماژەی بەوەکردووە" بە دروشمی (پایتەختی رۆشنبیری جوانییەكانی نمایش دەكات) لە چوارچێوەی چالاكییەكانی هەفتەی رۆشنبیری سلێمانی، كتێبخانەی گشتی سلێمانی و بەرێوەبەرایەتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە پێشانگایەكی كتێب کرایەوە".

باسی لەوەشکردووە، پێشانگاكە بۆماوەی هەفتەیەك تا ١ی نیسان لە تەلاری كتێبخانەی گشتی سلێمانی بەردەوام دەبێت. 

هاوكات، لە پێشانگاكەدا نزیكەی ٣٠ كتێبخانە و ناوەندی چاپ و بڵاوكردنەوە بەشدارن، چالاكیەكان پێکدێن لە (نمایش كردن و فرۆشتنی كتێب، شانۆ، هونەر و مۆسیقا، نمایشكردنی بەرووبومی خۆماڵی، كردنەوەی پێشانگای هونەری، چالاكی منداڵان). 



AM:10:00:27/03/2021