شەوی رابردوو لە چەمچەماڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەرمی کەسێک بە کوژراوی دۆزرایەوە کە ئاسەواری گوولە بە جەستەیەوەیە.
شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، راگەیاند "شەوی رابردو لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە تەرمێک دۆزرایەوە، کە هاوڵاتییەکی تەمەن 52 ساڵە لە رەگەزی نێر و ئاسەواری چەند فیشەکێک بە جەستەیەوە دیارە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو هاوڵاتییە کوردە و خانەوادەکەی ناسراوە لە ناوچەکەدا و پێدەچێت روداوەکە بگەڕێتەوە بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی".