مالیكی 4 هه‌زار چه‌ك بۆ میلیشیا شیعەكانی كەركوك دەنێرێت
دوێنێ هه‌ینی 20-6-2014 بارێكی چه‌كی سووك له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوكه‌وه گه‌یشته شاره‌كه و بڕیاره به‌سه‌ر 4 هه‌زار كه‌سی خۆبه‌خشی شیعی دابه‌ش بكرێ.
بەپێی هەواڵێكی باس نیوز ئەو چەكانە بڕیارە لەنێوان ئەو چەكدارە شیعانە بڵاودەكرێتەوە، كه له میلیشیای توندڕه‌وی عه‌سایبی ئه‌هلی حه‌قدا رێكده‌خرێن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئێسته پێشمه‌رگه به‌ته‌واوی شاره‌كه‌یان كۆنترۆڵ كردووه و هیچ مه‌ترسییه‌كی ئه‌منی له‌سه‌ر نییه.
ئه‌م فڕۆكه‌یه له به‌غداوه ره‌وانه‌ی كه‌ركوك كراوه و 4 هه‌زار پارچه چه‌كی هێناوه و بڕیاره بدرێته ده‌ست چه‌كداره‌كانی میلیشیای (عه‌سایبی ئه‌هلی حه‌ق)ی شیعی كه سه‌ر به مالیكییه و پێش چه‌ند رۆژێك ئه‌و میلیشیایه هه‌ڕه‌شه‌ی له نه‌ته‌وه‌ی كورد كرد.
جێی باسه ئه‌و چه‌كانه ده‌درێنه ئه‌و 4 هه‌زار خۆبه‌خشه توركمان و عه‌ره‌به شیعانه‌ی له چوارچێوه‌ی عه‌سایبی ئه‌هلی حه‌قدا رێك ده‌خرێن و دوابه‌دوای بانگه‌وازه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان گردبوونه‌وه، كه داوای له هاووڵاتییانی عێراق كردبوو بێنه ده‌نگ به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش و ئه‌و لێدوانه‌ش وه‌ك بانگه‌وازێك بۆ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی تایفی له نێوان سونه و شیعه‌ی عێراق لێكدرایه‌وه.
PM:04:45:21/06/2014