وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا به‌ڕاگرتنی هەموو جۆرە چالاکی و گردبوونەوەیەک.
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، وه‌ك ئاگادارن ماوه‌یه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و به‌رچاو شه‌پۆلێكی تری ڤایرۆسی كۆڕۆنا له هه‌رێمی كوردستان بڵاوبۆته‌وه، به‌پێی هۆشدارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه بێت له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا له‌كۆنترۆڵ ده‌رده‌چێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە" ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان ـ ه‌وه هه‌یه، له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی خۆپارێزیدا، سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و ته‌واوی ئۆرگانه‌كانی په‌یوه‌ست به سێكته‌ره‌كانی كاروباری وه‌زاره‌ت ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌موو جۆره چالاكی و گردبوونه‌وه‌یه‌ك ڕاده‌گیرێت تا ئه‌و كاته‌ی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ڕێنمایی تازه ده‌رده‌كات".