ڕێواس فایەق: لەبەر كێشە ناوخۆییەكان خاوەنی دەستووری خۆمان نیین

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" پێویستە پرۆژە یاسای بودجە لەهەرێم پەسەند بكرێت"،  لەبارەی بودجەشەوە ئاشكرایكرد، حكومەتی هەرێم تا ئێستا پرۆژەیاسای بودجەی نەناردووە.

رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەیانی ئەمڕۆ لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بۆمان گرنگە لەم وەرزەدا هەندێك یاسا دەربكەین، چونكە لە كۆتایی هەر خولێكدا پەرلەمان بەوە هەڵدەسەنگێنرێت كە چەند یاسای دەركردوە و چەند بۆشایی یاسایی پڕكردووەتەوە".

لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی هەرێم، سەرۆكی پەرلەمان وتی" بڕیاربوو حكومەت لە ناوەڕاستی مانگی سێدا پرۆژەیاسای بودجە بنێرێتە پەرلەمان، بەڵام نەیناردووە، چاوەڕوانی حكومەت دەكەین بۆ ئەو مەبەستە".

ڕێواز فایەق رونیکردەوە، دەستور بابەتێکی زۆر گرنگە، بەڵام پێویستی بە کۆدەنگیە، پەیوەستە بە بونی پەیوەندیەکی تەندروست و متمانە لە نێوان هێزە سیاسیەکانی کوردستان، ئەوەی ئێستا خەڵک و ئێمە دەیبینین ئەو جۆرە پەیوەندیە سیاسیە تەندروستە بونی نیە.



AM:10:58:31/03/2021