کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند" لەدوای نیوە شەو ئاسمانی زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بگۆڕێت بۆ هەور و نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمەباران لە هەندێ ناوچەی جیا جیا و بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاویە سنورییەکان دەبارێت.
کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە دەمەو بەیان باران و ئەو بەفرە کەمە دەبارێت.
لەو راگەیاندنەدا بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان دەڵێت "لە دوای نیوەڕۆی سبەینێ ئاسمانی زۆربەی ناوچە شاخاویە کانی ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەڵات هەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران و ئەگەری کەمێک هەورە تریشقە لە ناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵات هەیە."
کەشناسی ئەوەش دەخاتەڕوو " پلەکانی گەرما کەمێک ڕوو لە دابەزین دەکات".
هەرچەندە رێژی بارانبارینی زۆربەی ناوچەکانی باشووری کوردستان تا ئێستا نیوەی ساڵی رابردوو کەمێک زیاترە.