بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ باوک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا

هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە گوندی (عارەب کەندی)، كوڕ و باوكێك گیانیان لەدەستداوە". 

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، کاتژمێر ١١:٣٠ی خولەکی شەوی رابردو لە گوندی عارەب کەندی سەر بە ناحیەی گوێڕ ئۆتۆمبێلێک بەخێراییەکی زۆرەوە خۆی کێشا بە دو پیادەڕەو، کە باوک و کوڕێک بون و دەستبەجێ مردن.

ئاشکراشیکردووە، باوک و کوڕەکە لە تەنیشتی رێگاکە رۆیشتون، دواتر پیکابەکە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە پیکابێکی دیكەی وەستاودا و کە لەجۆری دێر زیانی مادی بە ئەویش گەیاند.



PM:12:08:03/04/2021