وێنە و نوێترین زانیاری بوومەلەرزەکەی ئەم ئێوارەیە پێنجوێن
بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئەم ئێوارەیەی سێ شەممە لە پێنجوێن روودەدات و لەئەنجامدا زەرەر دەگەیەنێت بە چەندان خانو بینایەی فەرمانگاکان.
بەپێی راگەیاندنێ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم، بوومەلەرزەکە کە کاتژمێر ٦:١٢ روویداوەو سەنتەرەکەی نزیک بووە لە گوندی ( موسۆ ) ی نزیک سنوری ئێرانەو سەر بە قەزای پێنجوێنە هێزەکەی بە پێوەری رێختەر ٥:٤ پلە بووە.
کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ٩:٥ دوور بووە لە سەنتەری شاری پێنجوێنەوە.
بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی " سپی " لەگوندی مەسۆیی چەند خانوویەکی گڵ رووخاون، هەروەها لەناو پێنجوێنیشدا زەرەر بە چەند بینایەک گەیشتووە، لەوانە بینایەی نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن.
وێنەکان، سوود لە پەیجەکانی پێنجوێن لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەکان وەرگیراوە.
PM:07:56:06/04/2021