وەزارەتی ئەوقافی هەرێم چەند رێنماییەكی نوێ لەبارەی مانگی رەمەزانی پیرۆز بڵاودەكاتەوەو داواشدەكات كەناڵەكانی راگەیاندن رەچاوی پیرۆزی ئەو مانگە بكەن.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم مەریوان نەقشبەندی رایدەگەیەنێت، داوا دەكەین كەناڵەكانی راگەیاندن دیمەنێك نەوروژێنن كە هەستی موسوڵمانان بریندار بكات، ئاماژە بەوەش دەكات كە داوایان لە وەزارەتی ناوخۆ كردوە بۆ جێبەجێكردنی رێبنمایەكانی وەزارەتی ئەوقاف بۆ مانگی رەمەزان كە یانە شەوانەییەكانو نادی خواردنەوەكان دابخات، بەتایبەت ئەو یانانەی كە دەكەونە شوێنە موسوڵمان نشینەكان.
نەقشبەندی ئاماژەی بەوەشكرد، رێنماییەكان بریتین لە كردنەوەی زیاتری دەرگای مزگەوتەكان و زیادكردنی وانە و ئامۆژگاری ئاینی لە مزگەوتەكان و داواكردن لەو رێستۆرانتو چێشتخانانەی كە لەو مانگەدا كراوە دەبن روپۆشبكرێن.