لە دهۆک تەرمی گەنجێک لەناو باخێکدا دۆزرایەوە

بەیانی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک لەناو باخچەیەکی گەڕەکی سەرهەڵدان لە سنووری پارێزگای دهۆک دۆزرایەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە تەرمی گەنجێک لە باخچەیەکی شاری دهۆک لە گەڕەکی سەرهەڵدان دۆزرایەوە، تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشیکی دادوەری، گەنجەکە ناسنامەی پێ بووە، بەڵام هیچ شوێنەوارێک و ئازاردانێک لەسەر جەستەی نییە و تا ئێستاش هۆکاری مردنەکەی نەزانراوە". 

گەنجەکە ناوی (ع، ح، ب) بووە و لەساڵی ١٩٨٦ لەدایکبووە لەیەکێک لە خواردنگەکانی شاری دهۆک کاریکردووە.



AM:10:35:07/04/2021