وەزارەتى پەروەردەى هەرێم ئاگادارییەک ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران دەکات

وەزارەتى پەروەردەى هەرێم ئاگادارییەک ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران دەکات و ڕایدەگەیەنێت" ئەو قوتابی و خوێندکارانەی ئەم ساڵی خوێندن گواستراونەوه، کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی تایبەت بە سیستەمی ewane گۆڕاوە، پێویستە وشەی بەکارهێنەر و وشەی نهێنییە نوێیەکە بگاتە دەستی قوتابی".

لە ئاگادارکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتى گشتى پلاندانانی پەروەردەیی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەکردووە" ئەو مامۆستایانەی ( هەمیشەیی، وانەبێژ ، گرێبەست ) کە لەم ساڵەی خوێندن لە قوتابخانەیەک  بۆ قوتابخانەیەکی دیکە گواستنراوە ، پێویستە کارگێری قوتابخانەکەی ئێستای کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی تایبەت بە قوتابخانەی ئەلیکترونی ewane بداتێ".

ئاماژە بەوەشکراوە، کارگێری قوتابخانەکان بە هیچ شێوەیەک نابێت کۆدی بەکارهێنەر وشەی نهێنی قوتابیان و مامۆستایان کە تایبەتە بە قوتابخانەی ئەلیکترونی (eWane) لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبکەنەوە. 

دەقى راگەیەنراوەکە:

سەبارەت بە پلاتفۆرمی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی (eWane) ئاگاداری قوتابخانەکان دەکەینەوە کە :

1.  ئەو قوتابی و خوێندکارانەی ئەم ساڵی خوێندن گواستراونەوه، کۆدی بەکارهێنەر  و وشەی نهێنی تایبەت بە سیستەمی ewane  گۆڕاوە، پێویستە وشەی بەکارهێنەر و وشەی نهێنییە نوێیەکە بگاتە دەستی قوتابی. 

2. ئەو مامۆستایانەی (هەمیشەیی، وانەبێژ، گرێبەست) کە لەم ساڵەی خوێندن لە قوتابخانەیەک بۆ قوتابخانەیەکی دیکە گواستنراوە، پێویستە کارگێری قوتابخانەکەی ئێستای کۆدی بەکارهێنەر  و وشەی نهێنی تایبەت بە قوتابخانەی ئەلیکترونی ewane بداتێ.

3. کارگێری قوتابخانەکان (ڕاهێنەری قوتابخانە)  پێویستە بە زووترین کات سەردانی سیستەمی e-Parwarda  بکات بۆ دابەزاندنی ڕاپۆرتی تایبەت بە کۆدی بەکارهێنەر  و وشەی نهێنی قوتابیان  و خوێندکاران و مامۆستایان کە تایبەتە بە قوتابخانەی ئەلیکترونی ewane. بۆ بینینی کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی قوتابیان و مامۆستایان پێویستە سەردانی بەشی قوتابخانە لە سیستەمی e-Parwarda بکرێت و پاشان بچێتە ناو بەشی ڕاپۆرتی قوتابخانە ، پاشان هەردوو ڕاپۆرتی (ناو و کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی مامۆستایان ) وە ڕاپۆرتی (ناو و کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی قوتابیان) داونلۆد بکرێت.

4. کارگێری قوتابخانەکان بە هیچ شێوەیەک نابێت کۆدی بەکارهێنەر وشەی نهێنی قوتابیان و مامۆستایان کە تایبەتە بە قوتابخانەی ئەلیکترونی ewane لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکان بڵاوبکەنەوە. 

5. پێویستە ڕاهێنەرانی سیستەمی e-Parwarda  لە پەروەردە گشتییەکان و پەروەردەی قەزاکان بەدواداچوونی تەواو بکەن لەگەڵ قوتابخانەکانیان بۆ جێبەجێکردنی  هەموو گۆڕانکارییەکانی خاڵە ئاماژەپێکراوەکان.

زهیر محمد عبدالله
ی. ب.گ. پلاندانانی پەروەردەیی و سەرپەرشتیاری قوتابخانەی ئەلیکترۆنی 
٢٠٢١/٤/٩



PM:12:12:09/04/2021