نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە سەرو ١٤٩ هەزار دینار

بۆ سێهەمجار ئەمرۆ نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان و عێراق بەرزبوەو بۆ هەر ١٠٠ دۆلار و گەیشتە سەر ١٤٩ هەزار دینار.

پەیامنێری " سپی " لە بازاڕی دراوی سلێمانی رایگەیاند" دوای ئەوە نیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بەرزبوەوە بۆ ١٤٨ هەزار و ٥٠٠ دینار، بەلآم لە ئێستادا بەرزبۆتەوە بۆ سەرو ١٤٩ هەزار دینار".

بەرزبوونەوەی خێرای نرخی دۆلار وەک چادێرانی بواری دارایی رایدەگەیەنن، پەیوەندی بەلێدوانی ئەمڕۆی بانکی ناوەندیەوەو، هاتنی مانگی رەمەزان و زۆربوونی خواستی هاووڵاتیان بۆ كڕینی شتومەك و خواردەمەنی، بەرامبەر ئەمەش چوونە دەرەوەی بڕێكی زۆر دۆلار بۆ مەبەستی هاوردەكردنی شتومەك لە گرنگترین هۆكارەكانن بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە ئێستادا.

پێشبینیش دەکرێت نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەرزتربێتەوە.




PM:04:54:13/04/2021