حكومهت لهبارهى كردنه ئامانجى بنكهیهكى ههواڵگرى ئیسرائیل له ههرێم ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوەو ڕایدەگەیەنێت" هیچ بنکەیەکی ناوەندی زانیاری و چالاکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستان بوونی نییە".
د.جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، ژمارەیەک میدیای ناوچەکە، ھەواڵێکیان بڵاوکردووەتەوە گوایە بنکەیەکی ناوەندی زانیاری و چالاکی دەزگایەکی ھەواڵگری ئیسرائیلی لەھەرێمی کوردستان کراوەتە ئامانجو چەند کارمەندێکی ئەو بنکەیە کوژراونو برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە" ئێمە لێرەوە ڕایدەگەیهنین ئەو ھەواڵە سەرلەبەری دوورە لەڕاستییەوە، هەروەک چۆن لەڕابردووشدا چەندینجار ئەو جۆرە تۆمەتانەیان ئاراستە کردووین بەوەی بنکەیەکی دەزگای ھەواڵگری ئیسرائیل لەکوردستانە".
دهشڵێت" ئێمە پێمانوایە ئەو ھەواڵو تۆمەتە بێ بنەمایانە مەبەستدارەو تەنها ئامانجیان پیلانگێڕییە بەرامبەر بەھەرێمەکەمان".