ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت" بڕیارە ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی ڕێنماییەکانی تایبەت بەبودجەی عێراق تەواو بکات و لەسەرەتای هەفتەی داهاتوەوە دەست بەخەرجکردنی بودجە بکات بەپشکی هەرێمی کوردستانیشەوە".
بهختیار شاوهیس، ئهندامى ئهنجومهنى نوێنهرانى عیراق له فراكسیۆنى یهكێتى، له لاپهڕهى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتیى فهیسبوك ڕایگەیاند" وەک بریارە ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی عیراق رێنماییەکانی تایبەت بە بودجەی عیراق تەواو بکات و لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەست بەخەرجکردنی بودجە بکات بە پشکی هەرێمی کوردستانەوە، تا ئێرە شتێکی ئاساییە و حکومەتی عیراق ئەرکی ئاسایی جێبەجێ دەکات".
دهشڵێت" ئەوەی گرنگ و مایەی دڵخۆشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە ئەوەیە کە بە هاتنی پشکی هەرێمى كوردستان مەسەلەی لێبڕینی مووچە نەمێنێت و حکومەتی هەرێم ئەو مافەی فەرمانبەران بگەرێنێتەوە بۆ خاوەن ماف و دەبێت لەکاتی خۆیدا و بەبێ لێبڕین مووچە بە خەڵکی مووچەخۆر بدات".
بهختیار شاوهیش باسی لەوەشکردووە، ئەگەر وانەبێت ئەوا پشکی هەرێمى كوردستان بۆ خەڵک نایەت، بەڵکو بۆ کەسانێکی کەمی سەرمایەدار و خاوەن کۆمپانیای زەبەلاح دێت.