بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی وادەی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی راگەیاند.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری سه‌رجه‌م وانەبێژانی سنووری پەروەردەمان دەکەین، سبەینێ پێنج شەممە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢١ سەردانی دیوانی پەروەردەمان بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی شایستە داراییەكانی مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠.
په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوای سلێمانی ئه‌وه‌شی خستۆته‌روو، پابەندبن بەكاتی دیاریكراوتان و ھەر كەس پێناسی پێ نەبێت لە وەرگرتنی شایستە داراییەكانی بێبەش دەبێت.